ئەمەی خوارەوە چەند گیراوەیەکی سرووشتتیە کە بۆ ڕزگاربوون لە مووی ڕەخسار زۆر بەسوودە و دەتوانیت سوودی لێوەربگریت:

– پیاز و ڕێحانە

دوو پیازی مامناوەنیی لەگەڵ ١٠ بۆ ١٢ گەڵای ڕیحانە بهێنە، دواتر هەردووکیان بکەرە عەسارەوە تا دەبێت بە پاستایەک، پاشان بۆماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک بیکەرە سەر شوێنی مووەکە، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆرەوە، تا مانگێک هەفتەی ٤ جار ئەنجامی بدە.

– هەنگوین  و شەکر

کەوچکەچایەک هەنگوین لەگەڵ ٢ کەوچکەچا شەکر و ١ کەوچکەچا ئاو تێکەڵبکە و دواتر بۆ ماوەی ٣٠ چرکە بیکە سەر ئاگرێکی زۆر کز تا شەکرەکە لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ دەبێت، دواتر گیراوەکە بکەرە سەر ئەو شوێنەی کە دەتەوێت مووەکەی لابدەیت.

– زەردەچەوە و پاپایا

ڕوەکێکی پاپایا بکە بە پارچە پارچەی بچوک و لەگەڵ نیو کەوچکەچا زەردەچەوە تێکەڵیبکە، دواتر جوان تێکی وەربدە، دواتر بۆماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەک بیدە لە مووە زیادەکانی ڕوخسارت و بیشێلە پێوەیی، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە.

سه‌رچاوه‌: خێزان