تێکەڵەی هاڕاوی مێخەک و شیر چەندین سودی تەندروستی گرنگ بە جەستە دەگەیەنن، چارەسەرن بۆ چەندین کێشەی تەندروستی، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D ،A، زینک، ئاسن، کالسیۆم، مەگنسۆم، پرۆتین، سۆدیۆم، ریشاڵ، کاربۆهیدرات، دژە ئۆکسانە و سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی ئۆمێگا 3.
یەکەم: دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، کالسیۆم.
دوەم: دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری جومگەکان.
سێیەم: هەمو بەکتریا زیان بەخشەکان فڕێدەداتە دەرەوە و جەستە لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە.
چوارەم: هەوکردنی قورگ و گەرو ناهێڵێت و دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەڵغەم.
پێنجەم: وزە بە جەستە دەدات، بێتاقەتی و تەمبەڵی ناهێڵێت.
شەشەم: چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ خەمۆکی و نیگەرانی.
حەوتەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە، سەرنج زیاد دەکات.
هەشتەم: خرۆکە سپی و سورەکان بەرهەرم دەهێنێت و سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.
نۆیەم: مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و سییەکان.
دەیەم: یارمەتی خاوێنکردنەوەی دەم دەدات، بۆنی دەم خۆش دەکات و کلۆری ددان لادەبات.
یانزەیەم: رێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات.
دوانزەیەم: کێشە تەندروستیەکانی گورچیلە و جگەر چارەسەر دەکات.
سیانزەیەم: یارمەتی تواندنەوەی چەوری دەدات، کێش دادەبەزێنێت.
چواردەیەم: سیستمی خەو رێک دەخات و کێشەی کەم خەوی چارەسەر دەکات.
پانزەیەم: کێشەی بینایی چاوەکان چارەسەر…
ئهگهر ئهم ماڵپهڕه بهشیاو دهزانن بفهرموون لهخوارهوه چهند هاورێیهكتان تاگ بكهن.