میوەی ووشککراو نابێ لەم بڕە زیاتر بخۆیت

وێبسایتی “فرۆیندین”ی ئەڵمانی دووپاتی کردۆتەوە کەمیوەی وشککراو بەسوودە بۆ لەش و ریشاڵی خۆراکی و رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆیە پێویستە لەنێو پێکھاتەی ژەمی خۆراکی رۆژانەدا بێت.

ھۆشداری لەوەش داوە کەمیوە ووشککراوەکان دەوڵەمەندن بەکالۆری بەوپێیەی ١ کەوچک لەم میوە ووشککراوانە زیاتر لە ٧٠ کالۆری تێدایە ھەر قتویەکیش ٣٠٠ کالۆری تێدایە بەتایبەت ئەگەر شەکر و ھەنگوینی تێ بکرێت.

 بۆیە شارەزایانی خۆراکی رێنمایی دەدەن بەسنوردارکردنی خواردنی ئەم میوانە بۆ سودەکانیان بۆ لەش بەڵام پێویستە زۆر خۆری نەکرێت و جۆرە سروشتی یەکەی ھەڵبژێرن و شەکری تێنەکەن چونکە دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش ئەگەر زۆری بخۆیت.

 شارەزایان دەڵێن دەبێ بەووریاییەوە بخورێت چونکە ١ کەوچک واتە یەک ژەم دانەوێڵە، دەشتوانیت لەجێی سێو و پرتەقاڵی فرێش بیخۆیت.