دكتۆر ئیلی كه‌ره‌م، مامۆستاى دامه‌زرێنه‌ری به‌شى زانستى پزیشكى ده‌روونى و زانستى ده‌روونى ئیكلینیكى ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان بیانه‌وێت رێگری له منداڵه‌كانیان بكه‌ن یاخود ئه‌و كاته كه‌مبكه‌نه‌وه كه منداڵان تێیدا مۆبایل به‌كارده‌هێنن ده‌بێت سنورێك بۆ به‌كارهێنانى مۆبایل له‌ماڵه‌وه دابنێن”.
كه‌ره‌م له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى ده‌یڵی مهیلڵی بریتانى رایگه‌یاندووه: “دایكان و باوكان ده‌توانن كاتژمێر 6ی ئێواره هه‌موو مۆبایله‌كانى كه له‌ماڵه‌وه هه‌ن كۆبكه‌نه‌وه و له‌شوێنێكدا دایبنێن و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان دابنشن و گفتوگۆ بكه‌ن و قسه له‌سه‌ر پرسێكى خێزانه‌كه‌یان بكه‌ن یاخود باسی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕووى منداڵه‌كانیان ده‌بنه‌وه”.
كه‌ره‌م جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهشكاتهوه: “منداڵه‌كان چاو له‌دایك و باوكیان ده‌كه‌ن، لاساییان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر گرنگیان پێبده‌ین و له‌گه‌ڵیان دابنشین ئه‌وا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌مان كارده‌كه‌ن”.
كه‌ره‌م ده‌شڵێت: “توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له زانكۆی كالجاری له كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه ئاشكرایده‌كات، ده‌بێت دایكان و باوكان مۆبایل له‌و كاته‌دا به‌كارنه‌هێنن كه منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵیانا دانیشتون”.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه ئه‌و دایك و باوكانه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێر مۆبایل به‌كارده‌هێنن سێ ئه‌وه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى مۆبایل به‌كارناهێنن منداڵه‌كانیان حه‌زی به‌كارهێنانى مۆبایلیان لا دروستده‌بێت.
سه‌رچاوه: دوارۆژ