كە مۆبایلەكەت گەرمبوو خێرا ئەم كارە بكە

یەكێك لەو كێشەكانەی بەكارھێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان رووبەڕووی دەبنەوە، گەرم بوونی لە رادە بەدەری پاتری مۆبایلەكانیانە، كە ھەندێك جار دەبێتە هۆی دروستبونی رووداوی نەخوازراو.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، چەند ھەواڵێك لە بارەی تەقینەوەی مۆبایلەكانی وەك ئایفۆن و گالاسكی بڵاوبوونەوە، كە ئەمەش بۆوە جێگەی نیگەرانی بەكارھێنەرانی مۆبایل.
یەكێك لە سەرەتاییترین و گرنگترین نیشانەكانی پێش تەقینەوەو گڕگرتنی مۆبایلی زیرەك، گەرمبوونی لە ڕادەبەردی پاتری مۆبایلە، بۆیە كە مۆبایلەكانتان گەرم دەبێت، بەو مانایەیە، كە ھیچ شتێك لە جێی خۆیدا نییەو لە ھەر كاتێكدا ئەگەری روودانێك ھەیە.

دەبێت بە خێرایی كۆمەڵێك ھەنگاو بنێنین و پێش لە رووداوی نەخوازراوی وەك ئاگرگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بگرین :

پێش هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر له‌په‌یوه‌ندیكردندایت یه‌كسه‌ ر ئیزن له‌به‌رامبه‌ر وه‌ربگره‌ و په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت كۆتایی پێ بهێنه‌.

یەكەم: دەبێت تەواوی بەرنامەكانی مۆبایلەكەت ناچالاك بكەیت.

دووەم: مۆبایلەكەت بۆ ماوەیەك بكوژێنیتەوە.

سێیەم: كەڤەری مۆبایلەكەت دەربھێنە.

چوارەم: پلەی گەرمی مۆبایلەكەت دابەزێنە.

پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر تیشكی خۆردا بوویت بیخه‌ سێبه‌ر

شه‌شه‌م: بیخه‌ به‌ر هه‌وای سارد یا فێنك 

حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی مۆبایله‌كه‌ت به‌رزبوویه‌وه‌ و رێژه‌ی بارگاوی پاترییه‌كی دابه‌زی بوو، ئه‌وا یه‌كسه‌ر مه‌یده‌ له‌ته‌زووی كاره‌با به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی پێشوو ئه‌نجامبده‌ و دواتر كه‌زانیت كه‌وتۆته‌ باری ئاسایی به‌كوژاوه‌یی بارگاوی بكه‌ره‌وه‌.

سوود له‌ماڵپه‌ڕی كاروان ئایتی وه‌رگیراوه‌