بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێم بۆ گۆڕانكاری له‌مۆڵه‌ت و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل، ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێك له‌كاره‌كان ته‌واوبوون و به‌مزووانه جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌گێڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه له تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، لیوا ڕزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بڕیاره لهساڵانهو مۆڵه‌تی شۆفێری بكرێت، نه‌گه‌یشتوون به‌ئه‌نجام و نه‌خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌شێكی كاره‌كان جێبه‌جێكراون و به‌شێكی تریشیان ماون”.
سه‌باره‌ت بهگۆڕانكاریهكانیش، لیوا ڕزگار عه‌لی ئاشكرایكرد، “مۆڵه‌ت و ساڵانه ده‌كرێن به‌ئه‌لیكترۆنی و به‌هه‌مانشێوه‌ی عیراق ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوتا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ مۆڵه‌ت و ساڵانه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق.
له‌باره‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریهكهو جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم وتی:” تا ئێستا كاره‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كه كاره‌كان ته‌واوكران، ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
-
سپیكردنه‌وه‌ی ددان له ٣رۆژدا5.000 د.ع
-
خوێی پشووپێدهری ئێم دی ئیپسۆم13.750 د.ع
-
چاره‌سه‌ری پرخه‌پرخ4.500 د.ع