حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد

حکومەتی فیدراڵی عێراق مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2019ـی ‏فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد و بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە پارەکە خراوەتە سەر ژمارە بانکیی وەزارەتی دارایی.  

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق بە ‏تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “رۆژی چوارشەممە 11-12-2019 ‏حکومەتی فیدراڵی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ‏ناردووە، ئێمەش رۆژی پێنجشەممە پارەکەمان خستووەتە سەر ‏ژمارە بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان”.‏ 

بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی‎ ‎عێراق ‏باسی لەوەکرد، ‏لە رۆژی پێنجشەممەوە وەزارەتی دارایی دەیانتوانی پارەکە ‏وەربگرن و بەپێی رێوشوێنەکانی خۆیان دابەشیبکەن.‏ بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی فیدراڵی عێراق مانگانە بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ‏هەرێمی کوردستان دەنێرێت.‏

سه‌رچاوه‌: رووداو

SHOPPING CART

close