dinar iraqi mucha kurdistan salary

چاره‌نوسی سێ مووچه‌كه‌ى ئه‌مساڵ یه‌كلایی كرایه‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرایده‌كات: سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ هیچ مووچه‌یه‌كی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت و دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2019 پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: “به‌پێی بڕیاره‌كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ مانگه‌كانی 1، 2و 3ی سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو و به‌هیچ جۆرێك پاشه‌كه‌وت ناكرێت. 

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ دواڕۆژ ئاشكرایكرد: تاوه‌كو ئێستا هیچ نووسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كراوه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكات مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت بكرێت. 

 هاوكات ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌غدا له‌ ساڵی 2019دا مووچه‌ی هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌و حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه‌ به‌ پێدانی ئه‌م مووچانه‌و ناكرێت حه‌قی فه‌رمانبه‌ران بفه‌وتێت، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ ساڵی ئاینده‌ هه‌رێم پلانی هه‌بێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی مووچه‌. 

بڕیار وایه‌ له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ فه‌رمی قسه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ بكرێت و بۆ رایگشتی بڵاوبكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: دواڕۆژ

SHOPPING CART

close