وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌بێ كێشه به‌رده‌وام ده‌بێت و دابەشكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیش له 8ی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
(ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2019) سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، راگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و له مانگه‌كانی ئایینده‌شدا مووچه وه‌ك خۆی دابه‌شده‌كرێت و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سەر دابه‌شكردنی پرۆسه‌كه‌دا نییه.
وتیشی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشووه‌كانی رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی رۆژانی 6 و 7ی مانگی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كه‌وێته رۆژی 8ی مانگ و كه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست پێده‌كات”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد: هه‌واڵی خۆش له رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و شاندی هه‌رێم رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه و ماوه‌ی سێ رۆژ له به‌غدا ده‌مێننه‌وه‌و له‌سه‌ر پرسی بووجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌نگاوی باش نراوه‌و له رێككه‌وتنی ته‌واو نزیك بۆته‌وه، به‌و پێیه‌ش بێت له ساڵی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه مسۆگه‌ر كراوه‌و هه‌واڵی خۆش بۆ فه‌مانبه‌ران له ئارادایه.
سه‌رچاوه: دوارۆژ
-
سپیكردنه‌وه‌ی ددان له ٣رۆژدا5.000 د.ع
-
چاره‌سه‌ری پرخه‌پرخ4.500 د.ع
-
سپرای دواخستنی پیاوانProduct on sale5.000 د.ع
8.000 د.ع