پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەغداوە ڕەوانەکراوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، “جگە لەموچەی مانگی سێ، پارەی موچەی مانگەکانی (١ و ٢)ی ئەمساڵیش نێردراوە”، دەشڵێت:”لەھەفتەی یەکەمی ھەموو مانگێک موچە دەنێردرێت”.
بهگێڕانهوهی مامهڵه له تۆڕی ههواڵی سلێمانی، د.ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێی ڕاگەیاند، “بەگوێرەی ڕێوشوێنەکان لەھەفتەی یەکەمی ھەموو مانگێکەوە دەست بەناردنی پارە دەکرێت، بەگشتی ناردنی پارەکە تا ١٠ی مانگ زیاتر دواناکەوێت، بەڵام ئێستا جۆرێک لەجۆرەکان سیستمی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری بەسەرداھاتوەو بەرچاو ڕونیی تەواونییە لەسەر خەرجکردنی موچە”.
سەبارەت بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و دابەشکردنی بۆ موچەی مانگی (یەک)ی ئەمساڵ، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، “موچەی مانگی سێ لەلایەن حکومەتی عیراقەوە نێردراوە، جگە لەوەش موچەی مانگەکانی (١ و ٢)ی ئەمساڵیش بەتەواوی نێردراوە، بۆیە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ موچە”.
د. ئەحمەد سەفار ئەوەشی وت:”ھەفتەی داھاتوو دەچنەوە بەغداو زانیاری لەسەر شێوازی ناردنی موچەو وادەی دیاریکراوی خۆی بۆ ھەرێم بڵاودەکەنەوە”.
-
دژە زیپکەی زۆر بەهێز میلیتۆ19.000 د.ع
-
Sales management,Brlan Tracy5.000 د.ع
-
Time management, Brian Tracy5.000 د.ع
-
Personal success ‘Brlan tracy5.000 د.ع
-
Management Brian tracy5.000 د.ع
-
Who is j.k Rowling?6.000 د.ع
-
کرێمی سروشتی شازادە10.000 د.ع
-
سیرۆمی گەنجکردنەوەی رووخسار بەکۆلاجین16.000 د.ع
-
ئیڤا سکین لێکەرەوەی میکیاج و ماسکارا و لێوەکان14.000 د.ع