په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عیراق ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “وه‌زیری دارایی عیراق ناردنی سێ موچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكردوه”، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “ئه‌مڕۆ پاره‌ی موچه له‌به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان”.
به‌گێڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاندووه، “له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و شایسته‌ی جوتیاران، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ د.فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق قسه‌مكردو ڕونیكرده‌وه، موچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كانی (١، ٢و ٣) بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه كراوه”.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “بڕیاره ئه‌مڕۆ پاره‌ی ته‌رخانكراوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غداوه بگاته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پاره‌یه‌شی ده‌گاته هه‌رێم، بۆ موچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵه‌و سێ موچه‌ی پێشتری ئه‌مساڵیش ڕه‌وانه‌كراوه، به‌ڵام نازانرێت بۆ دابه‌شناكرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ڕه‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێم گرت و وتی:”عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا موچه‌ی مانگی (١)یشی دابهشنهكردوهو لهملاولاش لێدوانی چه‌واشه‌كارانه ده‌درێت كه گوایه پاره له‌به‌غداوه نه‌گه‌یشتوه”.
وتیشی:”وه‌زیری دارایی عیراق پێیڕاگه‌یاندم، ئیمزای له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی مانگی چواریش كردوه‌و سبه‌ی (واته ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه) پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت”.
باسی له‌شایسته داراییه‌كانی جوتیاران كرد‌و ده‌ڵێت:”داوام له‌وه‌زیری دارایی كرد له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م پرسه یه‌كلابكه‌نه‌وه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ قه‌رزی ساڵه‌كانی (٢٠١٤، ٢٠١٥و ٢٠١٦) ته‌رخانكراوه بۆ جوتیارانی هه‌رێم سه‌رفبكرێت و چیتر ده‌ستی ده‌ستی به‌جوتیاران نه‌كرێت، ئه‌ویش بهڵێنیدا كاری له‌سه‌ربكات و وتی، سبه‌ی هاوسه‌فه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بم بۆ سعودیه‌و له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م”.
…….
تكایه بۆ كڕینی هه‌ر كاڵایه‌كی سه‌ر ماڵپه‌ڕی مامه‌ڵه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره مۆبایلی 07501469898 خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فون، نامه، ڤایبه‌ر، ویچات، واتس ئه‌پ، تێلیگرام ، ئیمۆی به‌رده‌سته.
-
کرێمی دژی چرچ و لۆچی و بریقەداری رووخسار20.000 د.ع
-
سیرۆمی دێلیا – هایلورۆن +٥٠ ، دژه پیری17.000 د.ع
-
خوێی پشووپێدهری ئێم دی ئیپسۆم13.750 د.ع
-
سیرۆمی كۆلاجینی دێلیاProduct on sale16.000 د.ع
21.000 د.ع -
سیرۆمی دێلیا ڕاکێشانی پێست delia serum lifting serum12.000 د.ع
-
چاره‌سه‌ری پرخه‌پرخ4.500 د.ع
-
سیرۆمی ڤیتامین سی دێلیا بۆ رووخساری چه‌ور14.000 د.ع – 18.000 د.ع
-
سپرای دواخستنی پیاوانProduct on sale5.000 د.ع
8.000 د.ع