لێکەوتە خراپەکانی نەشتەرگەری قەڵەوی

هەموو چارەسەری نەخۆشیەک بە دەرمان بێت یان بە نەشتەرگەری، ئەگەری ئەوەی هەیە نەخۆشەکە دووچاری لێکەوتەی خراپی چارەسەریەکە بکات،جاری وا هەیە نەخۆش دەرمانی پشتئێشە دەخوات دووچاری خوێنبەربونی گەدە و تەقینی گەدە دەبێت، یان نەخۆش نەشتەرگەری دەکات دووچاری خوێنبەربوون و هەوکردنی برینەکە دەبێت، کاری دکتور و هاوکاری نەخۆش ئەوەیە، رێژەی ئەم لێکەوتانە لە سفر نزیکبکەنەوە.
هەموو نەشتەرگەریەک لێکەوتەی خراپی گشتی و لێکەوتەی خراپی تایبەتی هەیە، ئەم پیوانەیە نەشتەرگەری قەڵەویش ( بچوککردنەوەی گەدە یان بایپاس) دەگرێتەوە.
لێکەوتەی گشتی:
١.ئەو کەسانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە، دەترسن بەنج بەریان نەداو لە لە نەشتەرگەریەکە هەڵنەسنەوە و بمرن( mortality). بەڵام بە پێشکەوتنی دەرمانی بەنج و چۆنیەتی بەنجکردن، بە تایبەت ئەگەر پێش نەشتەرگەریەکە نەخۆشەکە باش ئامادەکرابێت، ئەگەری ئەم ماکەی زۆر کەمکردۆتەوە.
٢.ترسی نەخۆش لە ئازار و لەوەی نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتو نەبێت و دووچاری کۆمەڵێ لێکەوتەی لاوەکی بببێت( morbidity)،ئەم کێشەیەش بەوە چارسەر دەکرێت کە پزیشک و نەخۆش پیش نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری لەسەر ئاسەوارە باش و خراپەکانی نەشتەرگەریەکە قسە بکەن و رێگەی لێکەوتە خراپەکان بگرن.

لێکەوتەی تایبەت
١.گرانی نرخی نەشتەرگەریەکە، ئەم نەشتەرگەریە بە دەزگایەک دەکرێت بە ناوی ستاپلەر کە کاری برین و دورینەوەی گەدەیە، ئەم دەزگایەش گرانە، خەڵکێکی زۆر لەم کاتەدا ئەو پارەیەیان بە لاوە زۆرە و ناتوانن نەشتەرگەریەکە بکەن.
٢.سکچون و کەمبوونەوەی هەندێک ڤیتامین و کانزا و پرۆتینی لەش، ئەم جۆرە ماکە لە نەشتەرگەری بچوکردنەوەی گەدەدا کەم دەردەکەوێت، لە نەشتەرگەری بایپاسدا زۆر دەردەکەوێت،ئەگەر روبدا چارسەری ئاسانە، بە مەرجێک نەخۆشەکە بە گوێرەی رێنمایی پزیشک هەلسوکەوت بکات و لە کاتی پیویستدا سەردانی پزیشکەکەی بکات و پشکنین بکات.
٣.قەڵەوبوونەوە، دوای دووساڵ لە نەشتەرگەریەکە هەندێک لەو کەسانەی نەشتەرگەریان بۆ کراوە بە تایبەتی ئەوانەی شیرینی و فاستفوود دەخۆن، قەڵەو دەبنەوە.قەڵەوبوونەوە زۆرتر لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە نەشتەرگەری بچوکردنەوەی گەدەیان بۆ کراوە.

د.فایق گوڵپی

بۆ چارە سەری تەواوی کێشەکانی ( گەدە –
نەخۆشیەکانی زراو – دوانزەگرێ
ڕیخۆڵە باریکە – ڕیخۆڵە ئەستورە –
فتق – مایە سیری

SHOPPING CART

close