نێرگەلە توشی شەکرەت دەکات …ھۆشداری دەدرێت

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ زیانەکانی کێشانی نێرگەلەی خستۆتەروو کەتەنیا توشی کۆئەندامی ھەناسەدان نابێت بەڵکو ئەو نەریتە نەرێنییە مەترسی توشبونی مرۆڤ بەقەڵەویی و شەکرە و نەخۆشی تری مەترسیدار زیاد دەکات.

توێژەرانی خوێندنگەی برایتن ئەند سیسکس ی پزیشکی لەبریتانیا رایانگەیاندووە ئەوانەی نێرگەلە دەکێشن زیاتر رووبەرووی توشبون دەبنەوە بەنەخۆشی شەکرە لەجۆری دووەم. 

توێژینەوەکە لەسەر ٩٨٤٠ کەس کرا کەسەرباری ئەم زیانانە بەڵام زیانی لەجگەرە کەمترە بەوپێیەی توتنەکە بەنێو ئاوەکەدا تێپەردەبێت.

گۆردن فیرنزی توێژەر و بەشدار لەتوێژینەوەکە رایگەیاندوە کێشانی یەک نێرگەلە بەمانای کێشانی ١ پاکەتی تەواو جگەرەیە و قەبارەی ئەو ژەھرانەی دێنە نێو لەشەوە گەورەتر و زیاترە. 

کاتێ نێرگەلە دەکێشیت لەنێو دەمدا کارلێک دەکات و وادەکات ھەندێ شانەی رووبەروی کاریگەری ھۆرمۆنی ئەنسۆلین بێتەوە کەبەرپرسە لەرێکخستنی ھاوسەنگی شەکر لەخوێندا.