Nigella sativa٢

ڕەشکە لە زۆربەی دەرمانەکانی تر بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی (کۆرۆرنا کۆڤید١٩) بەهێزترە

فه‌ره‌یدون عزه‌دین

هەر ڤایرۆسێک یان بەکتریایەک کۆمەڵیک ئەنزیمی هەیە کە لە ڕێگەیەوە توانای بڵاوبوونەوە و گەشەکردنی لە ناو لەشی ئەو زیندەوەرەی تێیدا دەژی هەیە، بۆ نموونە ڤایرۆسی (کۆرۆنا کۆڤید١٩) یەکێک لە سەرەکیترین ئەنزیمەکانی کە بەکاری دێنێت بریتییە لە ئەنزیمی پرۆتییەیس Proteases، وشەی پرۆتیەیس لە دوو بەش پێک هاتووە (پرۆتین- ئەمینۆ ئەسید) واتە ئەو ئەنزیمەی پرۆتین تێک دەشکێنێت، کۆڤید١٩ لە ڕێگەی ئەم ئەنزیمەوە زۆر بە باشی دەتوانێت بە ناو خانەکاندا بڵاو بێتەوە، لە ئێستادا بیر لەوە کراوەتەوە چۆن بتوانرێت وا لەو ئەنزیمە بکرێت چالاکيی بووەستێنرێت و لە ئیش بخرێت، بەوەش ڤایرۆسەکە چالاکی نەمێنێت؟

Nigella sativa


شتێک هەیە لە پرۆسەی بایلۆجی و کیمیا و دەرمانسازیشدا پێی دەوترێت مۆلیکیولەر دۆکین(Docking Molecular) ئەمەش واتە تێکەڵکردنی دوو ماددە کە لە ئەنجامدا ماددەیەکی تر دروست دەبێت و لەگەڵ ماددەکەی تردا لە ڕووی فەرمانەوە زۆر جیاوازە، بەڵام لە ڕووی پێکهاتەوە زۆر لە یەک دەچن، چونکە تەنها گۆڕانکارییەکی شێوه‌يى لە ڕیزبوونی گەردیلەکاندا دەبێت، بەڵام گۆڕانکاريی گەورە لە فەرمانەکەدا ڕوودەدات.

لەم توێژینەوەیەدا دەڵێت: لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە کە باسی کردووە، دەتوانرێت ماددەیەک لە ڕەشکە دەربهێنرێت لەگەڵ ئەو پرۆتیەیسەی ڤایرۆسەکە کارلێک بکات و مۆلیکولەر دۆکینی بەسەردا بهێنرێت، بەوەش ئەنزیمی ڤایرۆسەکە چالاکيی نەمێنێت و بەسەر ڤایرۆسەکدا دەتوانرێت زاڵ بێت دەڵێت ئەو وزە تۆمارەی(energy scoring) ڕەشکە، کە ڕاددەی هێزی چارەسەرەکە دەردەخات لە (energy scoring)ی کلۆرۆکوین و هایدرۆکسیکلۆرۆکوین کە دەرمانی (مەلاریا)ن و ئەزیسرۆمایسین (azithromycin)
و ئەربیدۆل (Arbodol) و Remdesivir)) کە دەرمانی ئیبۆلایە و تەنانەت لەو دەرمانەی یابانیش لە دژی کۆڤید١٩ بە ناوی (Favipiravir, T-705) بەکاری دێنێت، زیاتر و چالاکترە.

لە کۆتاییدا دەڵێت: بۆ ئەمەش توێژینەوەی زیاتر پێویستە
بۆ ئەوەی ئەمە وەک ڕێگەیەک و بابەتی (خۆپارێزی دژی) ڤایرۆسەکە بەکار بهێنرێت، چونکە ئەم ڕێگەیە لە بنچینەوە ئەو ئەنزیمەی ڤایرۆسەکە بەکاری دێنیت بۆ زاڵبوون بەسەر خانەکان، دەیگرێت و چالاکيی ناهێڵێت، بەوەش ڤایرۆسەکە ناتوانێت بە ناو لەشی کەسەکەدا بڵاو ببێتەوە.

تێبینی:- ئەم توێژینەوەیە لەبەر ئەوەی زۆر نوێیە و لەم چەند ڕۆژە ئەنجام دراوە، هێشتا پێر ڕیڤیو (per review)ی تەواو نەبووە، پێر ڕیڤیو واتە: کاتێک توێژێنەوەیەک دەکرێت پێویستە لەلایەن چەند دەزگایەکی زانستیی پسپۆڕەوە هەڵبسەنگێنرێت، هەتا بتوانرێت لە گۆڤارە زانستییە ئەکادیمییەکاندا بڵاو بکرێتەوە.

شێوازی_خواردن:-

٭ ڕۆژی 7 یان 11 دەنک تۆوی ڕەشکە
بیجوە و لەگەڵی نیو پەرداغ ئاو بخۆرەوە.

٭ یاخود ڕۆنی ڕەشکە باشترە
واتە زەیتی ڕەشکە بەیانی و ئێوارە
نیو سەعات پێش نان بەکەوچکی چا.

سەرچاوە:
https://chemrxiv.org/…/Identification_of_Compou…/12055716/1…

گۆڤاری هەیڤ.

SHOPPING CART

close