بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی، ئەو کەسانەی پیاز و سیر زۆر دەخۆن ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵەکان کەمترە لەکەسانی دیکە.
بەپێی ههواڵێكى دەیلی مەیل-ی بریتانی، توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی پزیشکی چینەوە ئەنجامدراوە و تێیدا زیاتر لە هەزار و 600 ژن و پیاو بەشدارییان کردوە و تاقیكردنهوهیان لهسهركراوه.
ئەو ژن و پیاوانەی رۆژانە پیاز یان سیر دەخۆن لەسەدا 75، ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی ریخۆڵەکان کەمترە
ئهنجامى توێژینەوەکە، سەلماندویەتی ئەو ژن و پیاوانەی رۆژانە پیاز یان سیر دەخۆن لەسەدا75، ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی ریخۆڵەکان کەمترە.
هاوکات، پێشتر ئەوەش ئاشکراکراوە کە پیاز و سیر مادەی بایۆکتیڤی تێدایە کە دژی توشبون بەنەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و پرۆستاتە.
توێژینەوەکە لە ڕۆژنامهى کلینیکەڵ ئۆنکۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا بەراوردی 833 حاڵەتی شێرپەنجەی ریخۆڵەکان کراوە کە هەمان کۆنترۆڵی تەندروستییان هەبوە، بەڵام ئەو کەسانەی پیاز و سیریان زیاتر خواردوە کەمترین گرفتیان هەبوە
خواردنی سیری ئاسایی بەکاڵی کاریگەرییەکی زۆر زیاتری هەیە
ئەوەش ئاشکراکراوەك کوڵاندنی پیاز رێژەیەک لەپێکهاتە کیمیاییە بەسودەکانی کەمدەکاتەوە، بەڵام خواردنی سیری ئاسایی بەکاڵی کاریگەرییەکی زۆر زیاتری هەیە.
سهرچاوه: خهندان
-
دژە زیپکەی زۆر بەهێز میلیتۆ19.000 د.ع
-
Sales management,Brlan Tracy5.000 د.ع
-
Time management, Brian Tracy5.000 د.ع
-
Personal success ‘Brlan tracy5.000 د.ع
-
Management Brian tracy5.000 د.ع
-
Who is j.k Rowling?6.000 د.ع
-
کرێمی سروشتی شازادە10.000 د.ع
-
سیرۆمی گەنجکردنەوەی رووخسار بەکۆلاجین16.000 د.ع
-
ئیڤا سکین لێکەرەوەی میکیاج و ماسکارا و لێوەکان14.000 د.ع