ھۆکاری لەرزینی ئۆتۆمبیل لەکاتی وەستاندا

لەکاتی شۆفێریکردندا رووبەرووی ھەندێ گرفت دەبینەوەە بەتایبەت کەھەندێ پارچەیان تەمەنی خۆیان لەدەست دابێت لەرووی میکانیکی و کارەباییەوە لەئۆتۆمبیلدا، لەم گرفتە باوانەش ھەستکردنە بەلەرینەوەی ئۆتۆمبیل کاتێ لەراوەستاندایە، ئەمەش بۆ چەند ھۆکارێک.

 ١. بونی شکاوی لەو بەشانەی کەبزوێنەری ئۆتۆمبیل جێگیر دەکات و دەبێتە ھۆی لەرزین لەکاتی دەستپێکردنی کارکردنی ئۆتۆمبیلدا

 ٢. کاتێ گێڕەکە توشی شکان یان تێکچون بێتەوە

 ٣. لەکاتی گیرانی فلتەری ھەوا بەخۆڵ و رمڵ، یان نارێکی چونەژوورەوەی ھەوای پاک بۆ ناو پستۆنەکان

 ٤. لەکاتی گیرانی فلتەری بەنزین دا کەدەبێتە ھۆی لاوازی مەکینە 

٥. دڵنیابونەوە لەبونی بەنزین لەنێو تانکییەکەدا 

٦. گرفتی پلاکەکان ھەمووی یان ھەریەکەیان 

٧. ئەگەر ھەستەوەریی MAF یان ھەستەوەری ھەوایی ٨. بونی گرفتێک لەپرۆگرامی کۆمپیوتەریی

 ٩. ئەگەر بەخاخیش لەکاربکەوێ ئەم گرفتە ھەر دروست دەبێت

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی