کەسانێکی زۆر پێیان وایە تەنیا لەھاویندا بەشەکانی ئۆتۆمبیل توشی گرفت دەبێتەوە بەڵام ئەمە ھەڵەیە و دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لەزستاندا دەبێتە ھۆی چوار گرفت بۆ ئۆتۆمبیل، لەوانە:
١- بەستنی شلەمەنی و زیاتر چڕبونەوەی زەیت: ئەمەش زەیتی مەکینە و گێر و رادێتەر و رۆنی ئیستۆپ دەگرێتەوە کەبەھۆیەوە زەیتەکە کاری خۆی ناکات ، بۆیە باشترە بەشێوەیەکی دەوری کاری پێ بکەیت.
٢- لاوازی باتریی: گرفتەکانی باتریی لەزستاندا لەدەرەنجامی سەرمای زۆر دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی بەستنی شلەمەنی نێو باترییەکە و دەبێتە ھۆی لاوازبون و تێکچونی، بۆیە پێویستە ئۆتۆمبیلەکە لەشوێنی داخراودا پارک بکەیت بۆ خۆپاراستن لەگرفتەکان و دەبێ ھەموو دوو ھەفتە جارێک پشکنینی بۆ بکەیت.
٣- گرفتی پلاکەکان: ئەمەش دابەزینی پلەی گەرما کاریگەری دەبێ لەسەری بۆیە دەبێ پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت.
٤- فشاری تایەکان: لەزستاندا و لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمادا فشاری تایەکان دادەبەزێت و ھەوای نێو تایەکان دەچێتەوە یەک و بەرێژەی ١ پلە بۆ ھەر ٣ پلەی سەدی دابەزینی گەرما، تایەکان فشاری کەم دەکاتەوە بۆیە دەبێ ھەفتانە پشکنینی بۆ بکرێت.
سهرچاوه: تۆری ههواڵی سلێمانی.