باشترین چارەسەری سروشتی بۆ پەتا

سیر باشترین و کاریگەرترین و تەندروستترینە بۆ باشترکردنی سستمی بەرگری مرۆڤ، لەوەرزی زستاندا باشترین سوپ دەخەینەروو بۆ نەھێشتن و چارەسەری پەتا و ئەنفلۆنزا کەسیر لەپێکھاتەیدایە.
پێداویستییەکانی:
٢٦ دەنک سیر
١ پیازی گەورە
٢ کەوچک زەیتی زەیتون
٢ کەوچک کەرە
نیو کەوچک بیبەری سور
١ کەوچک زەردەچەوە
نیو کوپ زەنجەبیلی فرێش
نیو کەوچک جاترەی فرێش
٢٦ سیری پاککراو
نیو کوپ شیری گوێزھیند
٣ کوپ و نیو سەوزە
٤ لیمۆ
لەفڕنێکدا لەسەر پلەی گەرمای ١٧٥ پلەی سەدی، سیر بھێنە و زەیتی زەیتونی تێ بکە لەگەڵ خوێ و دواتر دایپۆشە تا ٤٥ دەقیقە، پاشان کەرەکە گەرم بکە و بیخە سەر ئاگرێکی کەم و پیاز و جاترە و زەنجەبیل و زەردەچەوە و بیبەری سوری تێ بکە و تا ٦ دەقیقە.
پاشان سیرەکە بکە دووبەش و یەکێکیان لەڕنە بدە و ئەوی تر بەجیا دابنێ.
ئەوەیان با لەفڕن بێت و با ٢٠ دەقیقە بمێنێتەوە.
ئەم تێکەڵەیە لەسەر ئاگر گەرم بکە با خەست بێتەوە و دواتر بەشەکەی تر سیری تێ بکە و پێکھاتەکانی تر و ئاوی لیمۆ و با گەرم ببێت و بیخۆرەوە ئەم سوپە بەم جۆرە ئامادەیە بۆ خواردن و چارەسەری پەتا.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی