ئەم ٥ رێگایە پەڵەی رەشی بەرچاو ناھێڵێت

پەڵەی رەش بریتییە لەبۆربونی ژێر چاوەکان کەدیمەنێکی نەشیاو دەدات و بەتایبەت لەخانماندا  و توشی دڵەراوکێ و بێزارییان دەکات ئەمەش رەنگە ھۆکارەکەی بەدخۆراکی، ھۆکاری بۆماوەیی، ماندوێتی و دڵەراوکێوە بێت.
لێرەدا چەند پێکھاتەیەکی سروشتی بۆ چارەسەری گرفتی دەرکەوتنی پەڵەی رەش دەخەینەروو.:

١- زەیتی بادەم: شەوان مەساژی بەر چاوتی پێ بکە و بەیانیان بیشۆ و ئەمەش رۆژانە دووبارە بکەرەوە، بەھۆی بونی ڤیتامین H ەوە کەبەسوودە بۆ تەندروستی پێست

٢- زەیتی ئەلۆی ڤێرا: تایبەتمەندی شێدارکردن و خۆراکپێدانی پێستیی ھەیە و چارەسەری پەڵەی رەش دەکات لەرێی مەساژکردنیەوە بەو زەیتە و با ١٠ دەقیقە پێوەی بمێنێتەوە.

٣- سرکەی سێو: رێژەیەکی زۆری کانزا و ڤیتامینی تێدایە کەخانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و شوێنە تۆخەکانی بەر چاو سپی دەکاتەوە، نابێ بچێتە چاوەوە تا توشی ھەوکردنت نەکات.

٤- زەیتی گوێز ھیند: بەسودە بۆ ھاندانی تەندروستی پێست و کەمکردنەوەی پەڵەی رەشی ژێر چاو و ئەمەش بەزەیت گوێز ھیند دەبێ مەساژی بکەیت پێش خەوتن و بۆرۆژی دواتر بیشۆیت.. ٥- زەیتی گەرچەک: ئەمەش پەڵەی رەش و چرچی و پەڵەی بەرچاو ناھێڵێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

SHOPPING CART

close