ڕوخسارمان دیارترین ناوچەیە لە جەستەماندا و توشی چەندین کێشەی جۆراوجۆر دەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی زۆر بەسوودە بۆ ئەو کێشانە:
– نەهێشتنی چرچی دەموچاو

بۆ ئەم کێشەیە مۆزێک لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین تێکەڵ بکە، تێکەڵەکە بدە لە دەموچاوت بۆ ١٥ خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆرەوە.
– نەهێشتنی زیپکە

ئاوی پەتاتە بدە لە زیپکەکان و دوای وشکبوونەوە دەموچاوت بە ئاو بشۆ. ئەمە یارمەتی وشکبوونەوەی زیپکەکان دەدات.
– پێستی چەور

ئاوی تەماتە لەگەڵ شەکر(١ کەوچکی چا) تێکەڵ بکە و لە پێستەکەی بدە، دوای پێنج خولەک بیشۆرەوە.
– کونیلەکانی پێست

تێکەڵکردنی سرکەی سێو لەگەڵ ئاو و لێدانی لە ڕوخسار یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کێشەی گەورەبوونی کونیلەکانی پێست.
– ڕەشی ژێر چاو

شەوان پێش خەوتن چەند دڵۆپێک زەیتی بادەم بدە لە ژێر چاوت و مەساجی پێ بکە.
– حەساسیەت

لەکاتی بونی حەساسیەت و دەرکەوتنی لەسەر ڕووخسارت دەتوانیت مەعجونی ددانی لێبدەیت، چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کێشەیە.
سهرچاوه: خهڵك