Onion

ته‌نیا به‌ پیاز چاره‌سه‌ری ئه‌م سێ نه‌خۆشییه‌ بكه‌

پیاز یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ هه‌موو میوه‌ و سه‌وزه‌كانی دیكه‌ به‌كاردێت و  بە هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵ و چه‌ندین كانزای دیكه‌ بۆ  ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ به‌سووده‌ و ده‌توانێت كونتڕۆڵی بكات.

پیاز به‌تایبه‌ت پیازی سوور،  رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ دوو مادده‌ی  كوارستین و ئانتۆسیانینی له‌خۆ گرتووه‌كه‌ كاریگه‌رن له‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ریخۆڵه‌كان.

هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و ته‌نانه‌ت بۆ به‌رگری له‌و نه‌خۆشییه‌ به‌ سووده‌، ریشاڵ به‌ ئارامی له‌ گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا به‌ ئارامی بڵاو ببێته‌وه‌.

رێژه‌ی كاربۆهیدرات كه‌ یه‌كێكە له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌،  له‌ پیازدا كه‌مه‌.

پیاز هه‌روه‌ها  رێگری ده‌كات  له‌ نه‌خۆشی كۆڵۆن و  كارنه‌كردنی رێخۆڵه‌كان و رێگری ده‌كات ل قه‌بزبوون.

erqunissa

SHOPPING CART

close