ئەمەی خوارەوە چەند ماسکێکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەیی قژت هێندە درێژ ببێت ببیتە ڕاپۆنزێلی ڕاستەقینە:
– کەرەی چەوری ئاژەڵ
٢ کەوچکی بچوک لە کەرەی چەوری ئاژەڵ لەگەڵ کەوچکێکی بچوک زەیتی زەیتوون تێکەڵبکە و کەمێک بیکوڵێنە تا جوان دەتوێتەوە، دواتر پاش ساردبوونەوە بیدە لە مێخی سەرت با ٢٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بیشۆرەوە.
– مۆز و هەنگوین
٢ مۆز بکە عەسارەوە و پاستایەکی لێ دروستبکە، پاشان کەوچکێکی بچوک هەنگوینی تێبکە و بۆ نیو کاتژمێر بیدە لە قژت، دواتر بیشۆرەوە.
– زەیتی گوێزی هیندی
٢ کەوچکی بچوک زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ ١ کەوچکی بچوک جێڵی ئالوڤێرا و ٣-٤ دڵۆپ زەیتی لاڤاندەر تێکەڵ بکە و کەمێک بیکوڵێنە، دواتر بیدە لە مێخی سەرت و پاش نیو کاتژمێر بیشۆرەوە.
سهرچاوه: خهڵك