بونی قژێکی درێژ و تەندروست لەو رێگایانەیە کەزۆربەی خانمان ھەوڵی بۆ دەدەن، لێرەدا وێب سایتی بۆڵد سکای چەند پێکھاتەیەکی سروشتی لەشێوەی ماسکدا خستۆتەروو بۆ درێژکردنەوەی قژ و پاراستنی لەپیسبون و کاریگەری بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
شێوازی ئامادەکردنی ماسکێک بۆ خۆراکپێدانی قژ:سەرەتا قژت بەشامپۆ بشۆ پاشان بڕێک زەیتی گوێز ھیند و سرکەی سێو و ھەنگوین بھێنە وتێکەڵی بکەئەم تێکەڵەیە کەلەشێوەی ماسکێکدا دەردەکەوێت بیدە لەقژت بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ دەقیقە و دواتر بەئاوی سارد بیشۆئەم شێوازە سروشتیییە ھەفتەی جارێک دووبارە بەکاربێنەرەوە.
بۆ قژی ژەور: پێکھاتەیەکی کاریگەر دەخەینەروو : سرکەی سێو و ئاوی لیمۆی فرێش تێکەڵ بکە بیدە لەقژ و بێخی سەرت و مەساژی بکەپاشان با ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت و بەئاوی ئاسایی بیشۆ.بۆ قژی ئاڵۆسکاو: شیر و زەیتی گوێز ھیند و ھێلکە تێکەڵ بکە بیدە لەقژ و بێخی سەرت و جوان دایپۆشە.
سهرچاوه: تۆڕی ههواڵی سلێمانی