لە رەمەزاندا ئەم سێ خواردنە فەرامۆش مەکە

گرنگە رۆژووگران بایەخ بە جۆری خواردنەکانیان بدەن، بۆ ئەوەی لە کاتی رۆژوودا توانا و وزەیەکی باشیان هەبێت و خۆڕاگربن، ماڵپەڕی yasmina بۆ ئەم مەبەستە، باس لە سێ جۆری خواردن دەکات کە سوودی هەیە و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

1-شوتی، دەکرێت لەکاتی بەربانگ یان پارشێوان بیخۆیت، وزەیەکی زۆر بە لەش دەدات و رێگانادات زوو تینوو بیت، چونکە رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، خێرا هەرس دەبێت.

2-مۆز، یارمەتی پاراستنی ئاوی لەش دەدات و وزەیەکی باشت پێدەبەخشێت، هاوکات رێگا لە قەبزبوون دەگرێت.

3-گوێز، سەرچاوەیەکی باشی وزەیە بۆ مانگی رەمەزان، هاوکات رێژەی شەکر تێیدا کەمە و سەرچاوەی ماددەی “تریبتوڤانە” کە یارمەتی هێوربوونەوەی مێشک دەدات لە کاتی رۆژوو.

SHOPPING CART

close