دروستبونی کەڕوو لەنێوانی ڕانەکان و سمتدا یەکێکە لەجۆری کەڕووەکانی پێست کەلەسەر رووی ناوەوەی ران و سمت و لەشێوەی بازنەیەکی سوردا دەردەکەوێت بەوپێیەی ئەو ناوچەیە گەرم و شێدارە و کەڕووەکەش توشی سوتانەوە و خورانی زۆری دەکات و توێکڵی پێستەکە لێ دەکاتەوە ئەمەش زیاتر وەرزشەوانان و قەڵەوەکان و ئەو کەسانە توشی دەبن کەزۆر ئارەقە دەکەنەوە.


شێوازی سروشتی بۆ چارەسەر:
١. گێزەری لەڕنە دراو بدە بەشێوەی شاشێک لەناوچە توشبوەکە بەکەڕوو بەرێژەی ٤ جار لەرۆژێکدا.


٢. کوپێک بەیبونی کوڵاو بخۆرەوە بەشێوەیەکی رۆژانە و ئەمەش پێکدێت لەگیراوەی گوڵ وەنەوشەیی و بیبون بۆ گەورە باشە، دەشتوانیت رۆژانە ٣ جار پێی چەور بکەیت.


٣. شوێنەکەی بەتێکەڵەی شەمەری ھاڕاو و زەیتی بادەمی شیرین چەور بکەیت.


٤. شوێنەکە بەزەیتی شۆفان و لاڤیندەر چەور بکە


٥. زەیتی گەرچەک و زەیتی بادەم و گوڵی بنەوشەیی بەرێژەی ١ کەوچک لەھەریەکەیان تێکەڵ بکە و پێی چەور بکە.


٦. نێوانی رانەکانت بەزەیتی زەعفەران چەور بکە رۆژانە ٣ جار

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی