farmanbaran

بەم شێوەیە فەرمانبەرانی زیادەی وەزارەتەكان دابەشدەكرێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێكهێنانی ئەنجومەنی راژەی دەركردو بەرپرسێكی وەزارەتی پلاندانانیش رایدەگەیەنێت: ئەنجومەنەكە سەر بەئەنجومەنی وەزیران دەبێت و ئەركی رێكخستنەوەی میلاكی وەزارەتەكان و دامەزراندن لەئەستۆ دەگرێت، لەهەر وەزارەتێكیش فەرمانبەری زیادە هەبێت، بەپێی پێویست بەسەر وەزارەتەكانی دیكەدا دابەشدەكرێت.

به‌گێڕانه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی مامه‌ڵه‌ له‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، ئەیوب گەڵاڵی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەنجومەنی راژە لەساڵی 2011ەوە بەبڕیاری پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، لەكابینەی نوێی حكومەتیش بڕیاردرا بەدامەزراندنی ئەنجومەنەكەو كاراكردنی.

وتیشی: “بەپێی بڕیارەكە، ئەنجومەنی راژە سەر بەئەنجومەی وەزیران دەبێت، وردەكاری و هەنگاوەكانی كاركردنیشی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دیاریدەكرێت”.

راشیگەیاند: ئەنجومەنی راژە كۆمەڵێك ئەركی لەئەستۆدا دەبێت، لەوانەش رێكخستنەوەی میلاكی گشتی فەرمانبەران لەوەزارەت و دامودەزگاكان و دامەزراندن، بەشێوەیەك كە لەمەوداو هەموو جۆرە دامەزراندنێكی هەمیشەیی و گرێبەست لەڕێگەی ئەم ئەنجومەنەوە دەبێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی میلاكی وەزارەتەكان، لەهەر وەزارەتێك فەرمانبەری زیادە هەبێت، بەپێی پێویست بەسەر وەزارەتەكانی دیكەدا دابەشدەكرێت.

SHOPPING CART

close