چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنانی پۆنیکا

ئامادەکردنی: ئیدریس ئەبوبەکر

ئەو خاتوونانەی کێشەی تێکچوونی هۆرمۆن و کیسی منداڵدان و هەوکردنیان هەیە لەکاتی بەکارهێنانی کەپسولی پۆنیکادا رەچاوی ئەم رێنماییانە بکەن تاوەکو باشتر وخێراتر لەو کێشانەی تووشیان بووە رزگاریان ببێت.

١- پابەند بە خواردنی کەپسولەکە نیوکاتژمێر پێش نانی بەیانی و پێش نانی ئێوارە هەرجارەی یەک کەپسول، ئەگەر ئێوارە بیرت چوو ئەوا کاتژمێرێک پێش خەوتن بیخۆ.

٢- لەشەکری سپی دووربکەوەرەوە.

٣- بڕی پێویستی ئاو بخۆرەوە، ئەگەر رۆژانە یەک لیمۆ بەتوێکڵەوە بشۆیتەوە بەجوانی و دواتر وردی بکەیت و بیکەیتە نێو سوراحییەکی شووشەوە و لەنێو سەلاجەدا دابنرێ و رۆژانە لەو ئاو بخۆیەوە کارێی زۆۆر باشە بەتایبەت بۆ ئەو خاتوونانەی هەوکردنیان هەیە.

٤- دوورکەوتنەوەی تەواو لە ساردی بەهەموو جۆرەکانییەوە.

٥- دوورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا.

٦- دوورکەوتنەوە لەقرچاندنی رۆن بەتایبەت ئەو جۆرانەی ئێستا ناسراون بەزەیت.

٧- رێکخستنەوەی کاتی خەوتن، پابەندبوون بەزووخەوتن و زوولەخەوهەستان، یەکێکە لەهۆکارە کاریگەرەکانی زاڵبوونی باشتر بەسەر تێکچوونی هۆرمۆن و کیسی منداڵان و زۆر نەخۆشی دیکەدا.

٩- ئەگەر هەوکردنت هەیە ئەوا داوای تۆزی دڕک بکە کەتایبەتە بەکەمکردنەوە وپاشان نەمانی هەوکردن لە ئافرەتاندا، ئەویش تەنیا یەک کیسی لێ بەکاردەهێنرێ.

١٠- هیچ کاڵایەک بەکارمەهێنە بۆ دابەزاندن یا زیادبوونی کێشت لەکاتێکدا تۆی خاتوون کێشەی هۆرمۆنت هەیە، بەڵکو زۆربوونی کێشت یەکێکە لەکاریگەرییە خراپەکانی تێکچوونی هۆرمۆن یا بوونی کیس لەئافرەتاندا، لەبری ئەوە هۆرمۆنت رێکبکەرەوە و ئەگەر کێشت زۆرە یا غودەت هەیە یا (چەوری سەر جگەرت هەیە کە زۆرجار دەبێتە هۆی گەورەبوونی ورگ) پێمان بڵێ.

١١- ژەمەکانت بەرێک وپێکی بخۆ و لەکاتی خۆیدا، زۆرێک لەخانمان ژەمی بەیانیان واز لێهێناوە ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر قەڵەوبوون.

١٢- ئەگەر هەوکردنی دامێنت هەیە ئەوا با جلی ژێرەوەت لۆکە بێت و هەفتانە لەئاوی گەرمدا بیکوڵێنە.

١٣- بۆ زۆربوونی موو لەرووخسارت بەتایبەت چەناگەت یاخود بەشەکانی دیکەی جەستەت پەنا مەبە بەربەکارهێنانی لێزەر چونکە هەرکات هۆرمۆنت رێکبووەوە ئەو کاتە کێشەی زۆربوونی مووت نامێنێ.

١٤- ئەگەر لەرووخسارت زیبکەی زۆر دروست بووە بەرگی سەرینەکەت لانی کەم هەفتەی ٢ جار بشۆرە و دەتوانی بەگوێرەی جۆری رووخسارت سابوونی تایبەت بەکاربهێنیت، بەگشتی بۆ رووخساری چەور سابوونی زەردەچەو گونجاوە و بۆ رووخساری وشک و هەستیار سابوونی دۆڤ گونجاوە و چەندین جۆری سابوونی سروشتیش لەسەر ماڵپەڕەکەمان بەردەستن.

١٥- ئەگەر قژت دەرووتێتەوە ئەوا یەکێک لەهۆکارەکانی رووتانەوەی دەشێ تێکچوونی هۆرمۆنت بێت، بۆیە زۆر پێویست ناکات دوودڵ بیت لەو دۆخە.

١٦ – خۆ دوورگرتن لەچایی رەش، دەکرێ چایی کەم رەنگ بخورێتەوە ئەویش نیو تا یەک کاتژمێر پاش نانخواردن، لەدوای نان خواردن و چایی خواردنی ئێوارە خۆت بەدووربگرە لە خواردن و میوەکان، چونکە باش هەرس نابن و زۆر جار دەبنە هۆی تێکچوونی هەرس یا قورسی لەهەرسکردنیاندا.

١٧ – ئەگەر کەمخوێنیت ئەوا دەتوانن توو بە تازەیی یا تووی وشک، یا دۆشاوی تو دەتوانی سوودی لێوەربگرن یا شیرەتووت و حەرەمل کە لەماڵپەڕی مامەڵە بەردەستن داوا بکەن و کێشەی کەمخوێنیت نامێنێت.

١٨- تکایە لەکاتی سووڕی مانگانەدا پۆنیکا بەکارمەهێنە و هیچ کاڵایەکی دیکەش بەکارمەهێنە.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان

سەبەتەی کڕین

close