ھۆکاری دزەکردنی ڕۆنی گێڕ و مەترسییەکانی | هه‌موو شۆفێرێك ده‌بێت ئه‌م زانیارییه‌ بزانێ

ھەندێ جار ھەندێ لەشۆفێران جۆرێک پەڵەی رۆن دەبینن لەژێر ئۆتۆمبیەلکەدا بۆیە لێرەدا رووناکی دەخەینەسەر ئەم بابەتە و دەریدەخەین کەرۆنی گێر رەنگێکی سور و سەوزە و کاتێ پشتگوێ بخرێت دەبێتە ھۆی تێکدانی گێڕەکە.
ھۆکاری دزەکردنی رۆنی گێڕ:
١. بۆری سستمی گێڕەکە لەلاستیک دروست کراوە ئەمەش لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرمادا دەبێتە ھۆی شەق بون و قڵیشان و دواتر دزەکردنی رۆنەکە.
٢. ئەم قڵیشانە ھەندێ جار لەدەرەنجامی رۆشتنی ئۆتۆمبیلەکە دروست دەبێ لەرێگا نائاساییەکان و بەرکەوتنی بەرد بەر تانکی رۆنەکە و لەگەڵ گەرمی زۆردا دەبێتە قۆی قڵیشان و دروستبونی لێچونی رۆنەکە.
٣. ھەندێ جار ھۆکارەکەی زۆر سادەیە وەک دانەخستنی یەکێک لەگیرەکانی.
٤. رەنگە ھۆکاری دزەکردنی رۆنەکە گرفتێک بێت لەدانانی سستمی گێڕەکەدا.

560 sprafani233
٥. ھەندێ جار پەیوەندیدارە بەڤاڵڤی تایبەت بەرۆنی گێرەکەدا.
ئاماژەکانی دزەکردنی رۆنی گێر:
١. بەسەختی تێپەراندنی خێراییەکان
٢. داگیرسانی گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی رۆنی گێرەکە
٣. خێرایی ئۆتۆمبیلەکە ئاسایی نیە لەگەڵ گۆرانکاریی خێراییەکاندا، کەئەمەش ھەندێ کاتی دەوێ بۆ جوڵە
٤. بونی پەڵەی رۆن لەژێر ئۆتۆمبیلەکەدا
٥. بوونی چەند ئاماژەیەکی جیاواز وەک خلیسکان و زیادبونی خولی RPM .

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

554 cameleo beard

SHOPPING CART

close