rozhu

چەند تاکتیکێک بۆ ئەوەی لەکاتی ڕۆژوودا نە تونیت بێت نە برسی

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی لەکاتی ڕۆژوودا نە تونیت بێت نە برسی:

-دور بکەوەرەوە لە چونە دەرەوە بەتایبەت لەو کاتانەدا کە ڕێژەی پلەی گەرمی بەرزە

roishtn

-سەیارەکەت لەو کاتانەدا لێمەخوڕە کە دەزانیت توشی قەرەبالغی ڕێگاوبان دەبیت، هەوڵ بدە تۆزێک درەنگتر لە ڕۆژانیتر لە کارەکەت بێتەوە ماڵ  تاکو توشی قەرەبالغی نەبیت .

qaraballxi sayara 1

-هەوڵ بدە بۆ ماوەیەک بخەویت بەتایبەت لە کاتی عەسردا ، چونکە لەو کاتەدا توانای جەستەی و فکریت زۆر لاواز دەبێت بەهۆی کەمی ڕێژەی ئاو لە جەستەدا، باشترین چارەسەر قەیلولەیە.

xawtn 1

-لە ژەمە خواردنەکانی پارشێو و ئێوارەدا دور بکەوە لەو خواردنانەی دەبنە هۆی هەڵمژینی ئاو لە جەستە بۆنمونە ، ماسی ، پاقلەمەنیەکان ، چا و قاوە ، خوێ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی خێزان

swery 1

SHOPPING CART

close