laptop samsung

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپە نوێکەی سامسۆنگ

یەکێک لەو بەرهەمانەی کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەی (Unpacked) ی شەوی ٧ – ٨ دا ڕایگەیاند لاپتۆپێکی نوێ بوو بەناوی گالەکسی بووك ئێس، ڕاگەیاندنی ئەم لاپتۆپە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە مەبەستی نزیک کردنەوەی هەردوو سیستەمی وەگەڕخەر (ویندۆوز و ئەندرۆید) لە یەکەوە، لاپتۆپە نوێیەکەی سامسۆنگ دەکرێت بە تەواوی ببەسترێتەوە بە گالەکسی نۆت١٠ و نۆت١٠ پڵەسەوە لە ڕێگای (سامسۆنگ دێکس)ـەوە، بەم جۆرەش دەتوانیت لەڕێگای لاپتۆپەکەتەوە کۆنترۆڵی نامەکان، ئاگادارکەرەوەکان و تەواوی گەلەری مۆبایلەکەت بکەیت و تەنانەت دەتوانی تەواوی ڕوونمای مۆبایلەکەت بگوازیتەوە بۆ سەر لاپتۆپەکەت و بەکاری بهێنیت.

تایبەتمەندی بەشێک لە ڕەقەکاڵایەکانی لاپتۆپەکە:

ڕوونما: ١٣.٣ ئینج بە ڕوونی FHD لەگەڵ تایبەتمەندی Touchscreen.
پڕۆسێسەر: کواڵکۆم سناپدراگۆن 8cx
ڕام: ٨ گێگابایت
بیرگەی ناوەکی: ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایت، لەگەڵ توانای زیادکردنی لە ڕێگای Micro SD یەوە بۆ زیاتر لە ١ تێرابایت
باتری: خاڵی بەهێزی لاپتۆپەکەیە، هێزی 43Wh ی هەیە و توانای ٢٣ کاتژمێر لێدانی ڤیدیۆی هەیە.
کامێرا: ٧٢٠ پێکسڵ
ڕەنگەکان: زێڕی، ڕەساسی
دوریەکان: ٣٠٥.٢ × ٢٠٣.٢ × ٦.٢-١١.٨ ملم
کێش: ٩٦ گرام (نایابە)
نرخ: لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

سەرچاوە: خه‌ڵك – TechNews

SHOPPING CART

close