چۆن دەبیتە ئەو لەسەدا هەشتەی خەڵک کە هەموو کات ئامانجەکانیان دەپێکن؟

بەپێی توێژینەوەیەک ٪٩٢ی خەڵک کاتێک ئامانجێک دادەنێت لە ژیانیدا، ناتوانیت جێبەجێی بکات، لەکاتێکدا تەنها ٨٪ەکەی دیکە ئەو کارە دەکەن، ئەمەش بەبێ هۆ نییە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی ئامانجەکەت بپێکیت:

– پێویستە ئامانجەکەت ڕوونبێت و دیار و واقعی بێت و توانای جێبەجێکردنیت هەبێت و کاتەکەی دیاریکراو بێت.

– پێویستە پلانی هەنگاو بە هەنگاوت هەبێت بۆ ئامانجەکەت

بۆنمونە دەتەوێت فەڕەنسی فێر ببیت، ئەم هەنگاوانە دەدەنیت:

ئامانجەکە: فێربونی زمانی فەڕەنسی لە ئاستی یەکەم بۆ تا ئاستی سێیەم

هەنگاوەکانی فێربوون:

– فێربوونی ئەلفابێ و یاساکان

– دۆزینەوەی کتێبێکی باش بۆ فێربوون

– تەماشاکردنی فیلم و پرۆگرامی فەڕەنسی لە تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ

– دۆزینەوەی خەڵکێک فەڕەنسی بزانێت تا بتوانم قسەی لەگەڵ بکەم و پراکتیک بکەم.

کاتەکەی: یەک ساڵ

– نابێت ترست لەشکست هەبێت و گەر سەرکەوتوو نەبوویت هەرگیز دەست لە ئامانجەکەت بەرمەدە.

– نابێت ئەوە بخەیتە مێشکتەوە کە تۆ کەسێکی جیاوازی لە خەڵکی دیکە و بەتواناتر و پێرفێکتیت، لەجیاتی ئەوە دەبێت وەک کەسێکی ئاسایی هەوڵبدەیت لە ژیانت.

– شێوازی بیرکردنەوەت بگۆڕە و بە شێواز و جۆرە تەقلیدیەکان هەنگاو مەنێ و ستایلی تایبەتی خۆتت هەبێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵك

خۆشحاڵین نوێكارییه‌كانی مامه‌ڵه‌ت پێ بگات.