شه‌كر یه‌كێكه له ئالودهكهرترین ماده خۆراكییه‌كان و زۆربه‌مان زیاده‌ڕۆیی له خواردنیدا ده‌كه‌ین، ئه‌م زیادهڕۆییهش ئاسانه، چونكه له زۆربه‌ی خواردن و خواردنهوهكاندا به سروشتی و ده‌ستكرده‌وه بڕێك شه‌كر هه‌یه، به‌ڵام شه‌كری زۆر زیانی گه‌وره به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، لای خواره‌وه 7 نیشانه‌ی زیاده‌ڕۆیی له شه‌كردا بخوێنه‌ره‌وه:
1.ماندوێتی و نه‌بوونی وزه:
یه‌كێكه له نیشانه ئاشكراكانی زیاده‌ڕۆیی له شه‌كردا. هه‌رچه‌نده شه‌كر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وزه‌یه‌كی زۆرت پێ ده‌به‌خشێت، به‌ڵام له‌پڕ ئاستی وزه‌كه دێته خواره‌وه و ماندوو ده‌بیت.
2.زۆر تووشبوون به هه‌وكردن و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا:
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌كر هۆكاره بۆ لاوازكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری.
3.گێژبوون و قورسبوون له‌دوای نانخواردن:
كاتێك خواردنێكی قورس ده‌خۆیت كه پڕه له شه‌كر، ده‌ستبه‌جێ بڕی شه‌كری ناو خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه و پاشان به‌خێرایی رێژه‌كه داده‌به‌زێت و ئه‌مه‌ش جۆرێك له گێژبوونت تووش ده‌كات و زیان به توانای ئه‌قڵی ده‌گه‌یه‌نێت.
4.حه‌زكردن به شه‌كر و كاربۆهیدرات:
ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام حه‌ز به شه‌كر و كاربۆهیدرات بكه‌یت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به شه‌كر ئالووده بوویت و زیاده‌ڕۆیی له خواردنیدا ده‌كه‌یت.
5.زیادبوونی كێش:
كاتێك شه‌كری زۆر بخۆیت كالۆرییه‌كی زیاتر وه‌رده‌گریت كه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و ده‌بێته زیاده كێش. شه‌كر ده‌بێته هۆی رشتنی هۆرمۆنی ئینسۆلین كه شه‌كره‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ خانه‌كان و له‌وێدا ده‌گۆڕێت بۆ وزه.
كاتێك شه‌كری زۆر بخۆیت، له‌ش بڕێكی زۆرتر ئینسۆلین به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره و زیادبوونی كێش، ئه‌میش خۆی هۆكاره بۆ قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن.
6.هیچ شتێك وه‌كو جاران شیرین نامێنێت:
كاتێك زیاده‌ڕۆیی له خواردنی شه‌كردا ده‌كه‌ین، هه‌سته‌وه‌ری تامكردنهكانمان وه‌كو جاران تامی شیرینییه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵام به كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كر، ده‌توانیت به بڕێكی كه‌متر له شه‌كر ئه‌و تامی شیرینییه به‌ده‌ست بهێنیت كه له‌سه‌ری راهاتوویت.
7.كێشه‌ی پێست و پێیه‌كان و ره‌شبوونی ژێر چاو:
شه‌كر ماده‌یه‌كی ههوپێكهره و ده‌بێته هۆی كێشه‌ی پێست، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی شه‌كر ده‌تكات به خاوه‌نی پێستێكی نه‌رمتر و پاكتر، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی ره‌شایی ژێر چاو.
دواڕۆژ – پێداچوونەوە: ئارام غەفور