banzin

چەند نهێنیەکی پارێزگاری لە ئۆتۆمبێلەکەت کە تەنها شارەزاکان دەیزانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکی پارێزگارییە لە ئۆتۆمبێلەکەت کە تەنها شارەزاکان دەیزانن:

-مەرج نییە کە پاتریەکەت باش کاری نەکرد یەکسەر خەتای لاوازبوونی پاتریەکە بێت و بچیت بیگۆڕیت، بەڵکوو هەندێکجار وایەرەکانی بەهۆی کلسەوە باش نایگەیەنن، هەر بۆە کەمێک کۆلای بەسەردا بکە پاکی دەکاتەوە

battrys coca

-کاتێک بانسەکانت دەنگ درووستەکات، مەرج نییە یەکسەر بیگۆڕیت، بەڵکوو پێویستە پاکی بکەیتەوە، چونکە ڕەنگە بەهۆی پیسی و وردەئاسنەوە ئەو دەنگە درووستبکات.

bansis

-ناوە ناوە تایەکانت ئاڵوگۆڕ پێبکە، بۆ ئەوەی پەستانەکان بەسەر بەشە جیاوازەکانی تایەکەدا دابەشببێت  و پێش ئەوەی بیگۆڕیت تایەکان نیشانە بکە بۆی لێت تێکەڵ نەبێت.

tayars

-لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە خێرا ڕۆشتن لە نێو شارەکاندا جگە لەوەی مەترسی پێکدادانت بۆ زیاد دەکات، کاتێکی زۆر کەمیشت بۆ دەگەڕێنێتەوە و لە کاتژمێرێکدا ١٠ بۆ ١٢ خولەک زوتر دەگەیت، بەڵام بۆ ڕێگای دەرەوە کاتی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

speed way

-هەندێکجار پێت دەڵێن کە ماددەی دیکە بکەیتە تەنکی بەنزینەوە، بەڵام ئەوە کارێکی پێویست نییە و ئەنجامی مەدە، تەنها دڵنیابە لەوەی بەنزین و ڕۆنی پێویست لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەیە.

tanki banzin2

SHOPPING CART

close