silan

چی ده‌زانی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سیلان كه‌له‌رێگه‌ی سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌

نه خوشى سيلان و ئه نجامدانى سيكسى ناشه رعى و ناته ندروست…؟

ده‌ركه‌وتووه‌ سێكس له‌ ڕێ ى ده‌مه‌وه‌ دووچارى گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیت ده‌كات به‌ناوى نه‌خۆشى (سیلان) كه‌ چاره‌سه‌ر كردنیشى زۆر زه‌حمه‌ته‌ بگره‌ مه‌سته‌حیله‌ چاره‌سه‌ر بكرێت .

دیاره‌ ئه‌نجامدانى سێكس له‌ ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه‌ دووچارى به‌كتریات ده‌كات ئه‌م به‌كتریایه‌ش له‌ ناو ئه‌ندامى زاوزێ ى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا بوونى هه‌یه‌ كه‌ زۆر خێرا تووشى ده‌بیت و توانایه‌كى ئێجگار زۆرى هه‌یه‌ كه‌ خێرا بڵاو ببێته‌وه‌ به‌له‌شدا و زۆر چالاكانه‌ كار ده‌كات .

به‌ پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ نزیكه‌یى (78) ملیۆن كه‌س دووچارى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوونه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى سێكسى ده‌مه‌وه‌ كه‌ بۆته‌ هۆى نه‌زۆكییان .

هه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ (77) وڵاتدا ئاماژه‌ى به‌ نه‌خۆشى سیلان داوه‌ كه‌ پێویسته‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و جۆره‌ سێكسه‌ تا دووچارى نه‌زۆكى نه‌بنه‌وه‌ ، ناتوانرێت ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر ئه‌م به‌كتریا و نه‌خۆشییه‌دا ، چونكه‌ زۆر خێرا فراوان و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .

پزیشك (تیودورا) كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانییه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌ گه‌ڵ وڵاتانى ژاپۆن و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بتوانن پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌رى ته‌واوى ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ بدۆزنه‌وه‌ .

نه‌خۆشى سیلان چى یه‌ ؟

به‌ زیره‌كترین به كتريا به‌ناوبانگه‌ ، چونكه‌ هه‌ر جاره‌ و شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت و له‌ توانایدا هه‌یه‌ زۆر به‌هێزانه‌ به‌رگرى له‌ خۆى بكات و نایه‌ڵێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ له‌ناوى ببات ، چونكه‌ شكڵ و شێوه‌ى گۆراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ بۆى نادۆزرێته‌وه‌ .

هه‌وكردنى ئه‌ندامى زاوزێ ى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كاریگه‌رى ته‌واوى به‌سه‌ر ئه‌م به‌كتریایه‌وه‌ ده‌بێت ، چونكه‌ ئه‌م به‌كتریایه‌ گه‌شه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێ ده‌م به‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ زاوزێیه‌ ده‌كه‌وێت لیكى ناو ده‌م ڕاسته‌خۆ به‌كتریاكه‌ وه‌رده‌گرێت و ده‌گوێزرێته‌وه‌ .

له‌ ولایه‌تى یه‌كگرتووى ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه‌ له‌و ویلایه‌تانه‌ى كه‌ زۆر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ تێدا بڵا وه‌ ، چونكه‌ پیاوان له‌گه‌ڵ پیاوان یان مێینه‌ له‌گه‌ڵ مێینه‌ سێكس ئه‌نجام ده‌ده‌ن دیاره‌ بۆ وه‌رگرتنى چێژ و ئاره‌زوو بازییان زیاتر خوو ده‌ده‌نه‌ سێكسى ده‌م ، هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش رێگه‌ خۆش كه‌ره‌ بۆ تووش بوونت به‌ نه‌خۆشى ئایدز كه‌ زۆر بڵاوه‌ له‌ ویلایه‌تى ئه‌مه‌ریكا.

…..

ئه‌گه‌ر پێتان وایه‌ بابه‌ته‌كانمان سوود به‌به‌رێزتان ده‌گه‌یه‌نن بفه‌رموون ئه‌م بابه‌ته‌ بنێرن بۆ هاورێكانتان یاخود له‌كۆمێنت تاگیان بكه‌ن.

SHOPPING CART

close