sirusrka

١٥ سوودی سیر له‌ناو سركه‌دا

سیر وەكو خۆراكی مرۆڤ لە شارستانیە كۆنەكانی وەكو میسر بەكارهاتوە بەڵام سیر بەشێوەی كاڵ لەلایەن هەندێك زاناكان ژەهراویە بۆ مرۆڤ لەبەر ئەو باشترە كە بە كوڵاندنی یان. لێنانی سیر ئەو ژەهرەی كە كاریگەری لەسەر مێشك دروست دەكات نەمێنێت… هەروەها بە ترشاندنی سیر لەناو سركە بەتایبەتی ( سركەی سێو) كاریگەری دەرمانی چەندین بەرابەر دەبێت چونكە ماددەكانی هەردوكیان كارلێك دەكەن و ماددەیەكی زۆر بەهێز دروست دەبێت.
بەهێزكردنی توانای بەرگری لەشی مرۆڤ دژی ڤایرۆس ئەمڕۆ زۆر پێویستە بەڵام دەبێت ڕۆژانە چەند دەنكێكی سیر (٣ دانە) بوخرێت بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند مانگێك تا كاریگەری دەربكەوێت بە باشی
هەروەها لەكاتی نەخۆشی و ئازاری كتوپڕ وەكو ئازاری قوڕگ و لەش یان حەساسیەت و تەنگەنەفەسی زۆر بەسودە
سودەكانی:
١. دژە میكرۆب و ڤایرۆس وە كەڕووە: بۆ خۆپاراستن و چارەسەری
هه‌وكردن و برینی ناو دەم و قوڕگ و لەوزەتەین
هه‌وكردنی بۆریەكانی هەناسە و سیەكان
هه‌وكردنی گەدەو ڕیخۆڵە و كۆلۆن
هه‌وكردنی ژنانە
هه‌وكردنی پێست
٢. كۆنتڕۆڵ و چارەسەری نەخۆشی شەكرە
٣. خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن بۆ زەبحە و جەڵتەی دڵ و مێشك، ڕەقبون و گیرانی بۆریەكانی خوێن.
٤. خۆپاراستن و چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن
٥. خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجە : پرۆستات ، سورێنچك ، مەمك، گەدەو ڕیخۆڵە و كۆلۆن
٦. خۆپاراستن و چارەسەری بەرزی چەوری كۆلیسترل و چەوری سیانی ( ترایگلیسراید)
٧. چارەسەری كرمی ناو ڕیخۆڵە و كۆلۆن
٨. چارەسەری التهابی ڤایرۆسی جگەر و كەمكاری جگەر
٩. چارەسەری ژەهراویبون بە كانزاكانی وەكو قوڕقوشم
١٠. چارەسەری ئازاری لەش:
كۆڵنج و ئازاری شان و مل
ئازاری جومگەكان و ڕۆماتیزم
١١. باشتر كردن و بەهێزبونی توانای لەش لە وەرزشكاران
١٢. چارەسەری تەنگەنەفەسی بەهۆی نەخۆشی ڕەبو یا جگەر
١٣. چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست : جوانی پێست، زیبكە.

١٤. هه‌وكردنی میكرۆبی و كەڕوو
١٥. چارەسەری بالوكە و بزماری پێست كە بەلۆكەیەكی تەڕكراو بە ئاوی سیر و سركە بە چەسپی برین دەبەسترێت شەو تا بەیانی.

به‌رێزتان چی ده‌زانن له‌ده‌رمانی گیایی و رووه‌كی له‌ كۆمێنت بینووسه‌ له‌خواره‌وه‌ به‌ڵكو ببێته‌ هۆی شیفای كه‌سێك.

SHOPPING CART

close