هەرگیز بەم شێوەیە مەخەوە

لە كۆنەوە باووباپیرانمان پێیانوتووین”خەوتن لەسەر زەوی، تەندروستترین شێوازی خەوتنە و بەپێچەوانەیشەوە خەوتن لەسەر سیسەم و شوێنی بەرز ناتەندروستە”، بەڵام توێژینەوەكان پێچەوانەی ئەو بیركردنەوەیەیان سەلماندووە، لەبەر ئەم هۆكارانە: 

  ـ خەوتن لەسەر زەوی دەبێتە هۆی ئازار لە پشت و كەمەر-دا.
ـ دەبێتە هۆی بێوزەیی و بێهێزیی ماسوولكەكان.
ـ پیریی زووتر لە وادە و دروستبوونی چرچ و لۆچی و هەورەها داكەوتوویی ئەندامەكانی جەستە. 
ـ لە كەساتی بەساڵاچوودا دەبێتە هۆی سەرئێشە. 
لەبەر ئەم هۆكارانە، پسپۆران پێشنیار دەكەن شوێنی خەوتن دەبێت 30 سانتیمەتر لەگەڵ زەویدا مەودای هەبێت.

سه‌رچاوه‌: دوارۆژ

SHOPPING CART

close