slimming abdomen

له‌م چوار خاڵه‌ به‌دوور به‌ تا چه‌وورى ورگت نه‌مێنێت

كه‌ڵه‌كه‌ بوونى چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و به‌شانه‌ى كه‌ زۆر به‌ دره‌نگ چه‌ورییه‌كه‌ى ده‌توێته‌وه‌  و ئاره‌زوو ده‌كه‌ین چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌رمان نه‌بێت ، زۆرێك له‌ ئێمه‌ كه‌م ده‌خۆین و وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌رمان بتوێته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و چه‌وورییه‌ كه‌م ناكات ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك كه‌له‌خواره‌وه‌ باسى ده‌كه‌ین .

ئه‌م هۆكارانه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌ر :-

• نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاوى پێویست ، چونكه‌ ئاو به‌شدارى تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى ده‌كات ، به‌تایبه‌تى خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌ نێوان ژه‌مه‌كاندا زۆر گرنگه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌رت بتوێته‌وه‌ .

• كه‌م خه‌وى ، كه‌متر له‌ هه‌شت كاتژمێر بخه‌ویت شه‌وان ، وات لێ ده‌كات چه‌وورى ورگ و له‌شت نه‌توێته‌وه‌ .

• دڵه‌ڕاوكێ به‌رده‌وام دوودڵى و دڵه‌ڕاوكێ وات لێ ده‌كات چه‌وورى له‌ش هه‌ر نه‌توێته‌وه‌ .

• خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ كالۆرییان به‌رزه‌ ، چه‌وورى له‌ش زیاتر ده‌كه‌ن ، چونكه‌ زۆر دره‌نگ هه‌رس ده‌بن .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ – ئاڕاستە – ڤانیا بێستون

SHOPPING CART

close