fat slimming

چۆن بەبێ رێجیم کردن پارێزگاری لە کێشی جەستەت بکەیت؟

رەنگە ئارەزوی کێشی کەم بکەیت و رێجیمکردن بۆت ئاسان نەبێت، بەڵام دەتوانیت پارێزگاری لە کێشی جەستەت بکەیت بەبێ ئەوەی رێجیم بکەیت و خۆراکەکانت سنوردار بکەیت، پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت.

یەکەم: وەرزش بکە
مەرج نیە تەنیا لە رێگەی رۆیشتن بۆ هۆڵەکانی لەش جوانی وەرزش بکەیت، دەتوانیت یاریەکانی وەکو تۆپی پێ، باسکە، تۆپی دەست، یان هەر یاریەکی دیکەی لەو شێوەی بکەیت،  هەفتەی سێ رۆژ بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بکە.

دوەم: دو لیتر ئاوبخۆرەوە
خواردنەوەی دو لیتر ئاو لەرۆژێکدا یارمەتیتدەرە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کێشی جەستەت بکەیت، هەروەها پێش خوادنی ژەمەکانت پەرداخێک ئاو بخۆرەوە، یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات.

سێیەم: خۆراکی تەندروست بخۆ
بایەخدان بە سەوزە و میوە سودێکی زۆر بە جەسەتە دەگەیەنێت، هەروەها لە ژەمەکانتدا گرنگی بر پرۆتین و ریشاڵ بدە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینیان تێدایە و وادەکات هەست بە تێری بکەیت.

چوارەم: کاربۆهیدرات و چەوری کەم بکەرەوە
نەکردنی رێجیم بەو واتایە نایەت خواردنی شیرینی و چەوری کەم نەکەیتەوە، هەوڵبدە لەو خۆراکانە دوربکەوەرەوە کو رێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدرات، چەوری و شەکری تێدایە، باشترە خواردنی شوکولتە کەمبکەیتەوە بایەخ بە شوکولاتەی رەش بدەیت.

پێنجەم: رۆژانە پێنج ژەم بخۆ
لەبری خواردنی سێ ژەمی گەورە، پێنج ژەمی بچوک بخۆ، هیچ ژەمێکی فەرامۆش مەکە، بەتایبەتی ژەمی بەیانیان و نیوەڕوان.

شەشەم: ئێواران رێژەیەکی کەم بخۆ
ژەمی بچوک لە ئێواران پارێزگاری لە جەستەت دەکات، رێگری دەکات لەوەی قەڵەو ببیت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

SHOPPING CART

close