​سمێڵی باڵیۆزی ئەمریكا كۆریای باشوری توڕەكردووە

درێژكردنەوەی سمێڵ، ئەگەر لەهەندێك وڵات پەیوەندی بە داب و نەریتەوە بێت و لەهەندێك ئایین یان كۆمەڵگادا سیمای ڕەسەنایەتی بێت ئەوا لە كۆریای باشور بە سوكایەتی بەو گەلە لەقەڵەم دەدرێت و باڵیۆزی ئەمریكاش لەو وڵاتە سمێڵی داناوە ئەو کارەش هاوڵاتییانی ئەو وڵاتەی توڕەکردووە.

سكای نیوز بڵاویکردووەتەوە، هاری هاریس کە باڵیۆزی ئەمریكایە لە كۆریای باشور، سمێڵی هێشتووەتەوە ئەوەش كۆرییەكانی توڕە كردووە، چونكە ئەو شێوازی سمێڵە لای كۆریای باشور قۆناغێكی مێژویی نەخوازراویان بیردەخاتەوە كەتێیدا وڵاتەكەیان لەلایەن ژاپۆنییەكانەوە كە سمێڵیان هەبوو داگیركرابوو، بۆیە خەڵكی وڵاتەكە ڕقیان لە كەسانی سمێڵدارە.

دوای تۆمەتباركردنی لەلایەن كۆرییەكانەوە بە ڕێزنەگرتن لە داب و نەریتی وڵاتەكە بە درێژكرنەوەی سمێڵی، هاریس سورە لەسەر لانەبردنی سمێڵی و دەڵێت، “خەڵكانێكی زۆر لە كۆریای باشور سمێڵیان هەیە بەڵام لەبەرئەوەی من باڵیۆزی ئەمریكام هەموو سەرجەكان لەسەر سمێڵی منە”.

ململانێی نێوان ئەو باڵیۆزە و خەڵكی كۆریای باشور لەو كاتەوە دەستیپێكرد، هەندێك لە سەركردەكانی ئەو وڵاتە ڕەخنەیان لەو باڵیۆزە گرت كە گوایە بە هێشتنەوەی سمێڵی دەیەوێت گاڵتە بە كۆرییەكان بكات و سەردەمی ژێردەستەییان بەبیربێنێتەوە.

سه‌رچاوه‌: NRT

SHOPPING CART

close