srkay sew

‌سوده‌كانی سركه‌ی سێو بۆ جوانكاری Leave a comment

سووده‌كانی سركه‌ی سێو تایبه‌ت به‌جوانكاری

هه‌میشه‌ توێژینه‌وه‌كان به‌ دوای باشترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌گه‌ڕێن كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری جوانكاری بۆ مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ پێناو پێست و قژێكی ته‌ندروستدا، به‌لاَم ئایا تا ئێستا زانیوته‌ سركه‌س سێو یه‌كێكه‌ له‌ باشترین به‌كارهێنراوه‌كان؟ سركه‌ی سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی به‌سود به‌تایبه‌تی بۆ قژ و پێست و له‌ش به‌م شێوه‌یه‌:

پاكردنه‌وه‌ی روخسار:
سركه‌ی سێو رێژه‌یه‌كی به‌رز ترشی هایدرۆكسی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیندووكرردنه‌وه‌ی پێست و خانه‌ مرددوه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه‌ یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی پێستی روخسار ده‌دات.

رێگری كردن له‌ ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌:
سركه‌ی سێو دژی به‌كتریا و نه‌خۆشی هه‌وكردنی پێسته‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆركارێك بۆ ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌، جگه‌ له‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی باشه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی پێست.

چه‌كێكه‌ دژی ده‌ركه‌وته‌كانی چرچی پێست:
بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ كبریت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كان دژی چرچی و پیربوونی پێست، ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ به‌ته‌نیا سركه‌كه‌ راسته‌وخۆ بده‌یت له‌ روخسارت و پێش نوستن پاشان به‌یانیان بیشۆی.

پاكه‌ره‌وه‌ی پێستی له‌شه‌:
سركه‌ی سێو پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ خۆراكێكی به‌سود بۆ پێست به‌تایبه‌تی مادده‌ی هایدرۆجینی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كیه‌ باشه‌كان بۆ پێست و دژی چه‌وری یان وشكی زیاد له‌ پێویستی پێسته‌.

دژی چه‌وری له‌شه‌:
بوونی پێكهاته‌یه‌كی زۆر له‌ ترشی كه‌ یارمه‌تی خێراكردنی كرداری میتاپۆلیزم ده‌دات، سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ سوتانی چه‌وری له‌ش به‌تایبه‌تی چه‌وری ورگ، رۆژانه‌ كه‌مێك سركه‌ له‌گه‌ڵ كوپێك ئاوی مامناوه‌ند تێكه‌ڵ بكه‌ و بیخۆره‌وه‌ تا رزگار بێت له‌ چه‌وری زیاده‌ی له‌ش.

نه‌هێشتنی ئاره‌زووی خواردن:
سركه‌ی سێو یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات به‌ هۆی نه‌هێشتنی ئاره‌زووی خواردن واتا ئیشتهای خواردن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێش هه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكێك سركه‌یان خواردبێت هه‌ستیان به‌تێری كردووه‌ و دواتر خواردنیان كه‌م خواردووه‌.

چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ قژ:
سركه‌ی سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی كیمیای به‌سود  كه‌ یارمه‌تی پاراستنی قژ ده‌دات، هه‌روه‌ها بریقه‌یه‌كی جوانی پێده‌به‌خشێت و زیندووی ده‌كاته‌وه‌، هه‌میشه‌ ئافره‌تانی ئوستورالی دوای شتنی قژیان سركه‌ی سێو به‌كاردێنن بۆ قژێكی ته‌ندروست و یریقه‌دار و گه‌شاوه‌.

سرکه‌ی سێو وه‌ک یه‌کێک له‌ چاره‌سه‌ره‌ سروشتیه‌کان ناسراوه‌ که‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌کارهێنراوه‌، دکتۆر کامه‌ران رسوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌وه‌ سوود و زیانه‌كانی سركه‌ی‌ سێو باس ده‌كات و حاڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت ئه‌م جۆره‌ی‌ سركه‌ بخۆن.

هه‌ندێک له‌ سووده‌ گرنگه‌کانی سرکه‌ی سێو: 

1-یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش و نه‌هێشتنی چه‌وری ورگ ده‌دات : پێویسته‌ ۲ که‌وچکی چێشت له‌گه‌ڵ کوپێک ئاو تێکه‌ڵ بکه‌یت و ( ۲۰ ــ ۳۰ خوله‌ک ) پێش ژه‌می نان خواردن بخۆرێته‌وه‌. به‌ڵام به‌ ته‌نیا ناتوانێت کێش دابه‌زێنێت به‌ڵکو بڕی خۆراک که‌م بکرێته‌وه‌ و وه‌رزش زیاتر ئه‌نجام بدرێت .

2- یارمه‌تی دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ خوێن ئه‌دات و ڕێژه‌ی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م که‌م ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام باشتره‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری یه‌که‌م به‌کارنه‌هێنرێت .

3- یارمه‌تی دابه‌زینی ئاستی کۆلیستڕۆڵ و به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات .

4-یارمه‌تی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ده‌دات .

5- یارمه‌تی خۆپاراستن له‌ هه‌وکردنی جومگه‌کان و سه‌وه‌فان ده‌دات .

6- ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی و ڕێگری کردن له‌ کێشه‌ی که‌مخه‌وی و شه‌ونخونی و تێکچوونی خه‌و له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م کێشانه‌یان هه‌یه‌.

7- کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ نه‌هێشتنی هه‌وکردنی گورچیله‌ و میزه‌ڵدان و پاک کردنه‌وه‌ی کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ .

8- ڕۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ نه‌هێشتنی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌کان له‌ ناو له‌شی مرۆڤ دا .

9- یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی قورک ئه‌دات به‌ مه‌رجێک یه‌ک که‌وچکی چێشت له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چێشت شیله‌ی هه‌نگوین و کوپێک ئاو تێکه‌ڵ بکه‌یت وبۆماوه‌ی ( ۱ـ۲ خوله‌ک ) غه‌رغه‌ره‌ی پێ بکرێت ڕۆژانه‌ ( ۲ــ۳ جار ) .

10 یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی تێک چوونی گه‌ده‌ و دڵه‌ کزێ و سک چوون ئه‌دات به‌مه‌رجێک یه‌ک که‌وچکی چێشت له‌گه‌ڵ کوپێک ئاو تێکه‌ڵ بکه‌یت و ( ۲۰ ــ ۳۰ خوله‌ک ) پێش ژه‌می نان خواردن بخۆرێته‌وه‌. 

11- به‌کاردێت بۆ چاره‌کردنی شوێنی پێوه‌دانی مێشوله‌ و مه‌گه‌ز و دووپشک : به‌ خستنی یه‌ک قه‌تره‌ له‌ سرکه‌ی سێو له‌ سه‌ر شوێنه‌که‌ و داپۆشینی به‌ له‌زگه‌یه‌ک .

12-یاره‌مه‌تی نه‌هێشنی بۆنی ناخۆشی ناوده‌م ده‌دات .

13-کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی یان خورو یا هه‌وکردنی پێیه‌کان :ئه‌ویش به‌ دانانی پێیه‌کانت له‌ناو ده‌فرێکی ئاو له‌گه‌ڵ دوو که‌وچکی چێشت له‌ سرکه‌ی سێو .

14-یارمه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ده‌والی قاچ ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی مه‌ساج کردنی شوێنی ده‌والی یه‌که‌ به‌ گیراوه‌ی یه‌ک که‌وچکی چێشت له‌ناو په‌رداخێک ئاو بۆماوه‌ی ( ۳ــ٥ خوله‌ک ) ڕۆژانه‌ ( ۲ــ۳ جار ) .

زۆر گرنگه‌ بزانین سرکه‌ی سێو ده‌رمان نیه‌ و شوێنی ده‌رمان ناگرێته‌وه‌ و نابێت زۆری لێ بخورێته‌وه‌ و پێویسته‌ کاتی به‌کارهێنانی ته‌خفیف بکرێت له‌ ڕێگه‌ی تێکه‌ڵ کردنی ( ۱ ـ ۲ ) که‌وچکی چێشت له‌ناو په‌رداخێک ئاو یان بکرێته‌ ناو زه‌ڵاته‌ یان له‌ کاتی چێشت لێنان به‌کار بێت .

15-ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ به‌هێز کردنی مووه‌کانی قژ و که‌مکردنه‌وه‌ی قژی چه‌ور .

16-  ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و که‌مکردنه‌وه‌ی زیپکه‌ و په‌ڵه‌ و پاک کردنه‌وه‌ی پێست، به‌ڵام نابێت ڕاسته‌وخۆ بخرێته‌ سه‌ر پێست .

 زیانه‌کانی زۆر خواردنی سرکه‌ی سێو :

1- کلۆربوونی ددان .
2- که‌م بونه‌وه‌ی چری ئێسک و نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئیسقان .
3-هه‌وکردنی کۆڵۆن و ژان و پێچی ناو سک و زیاتر بوونی نیشانه‌کانی ته‌هیجی کۆڵۆن .
4-سوتانه‌وه‌ی سورێنجک و گه‌ڕانه‌وه‌ی خواردن له‌ گه‌دده‌وه‌ بۆ سورێنجک .
5-مایه‌سیری .
6- هه‌ستیاری  و سوربوونه‌وه‌ی پێست .
7-سوتانه‌وه‌ی ناو گه‌روو به‌ تایبه‌ت له‌ مناڵان دا به‌ هه‌ڵه‌ بخورێته‌وه‌ .
8-گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ هه‌ندێ نه‌خۆشی پێست ، بێگومان زانراوه‌ که‌ سرکه‌ی سێوی سوودی نیه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی زیپکه‌ و عازه‌به‌،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ دا چرچ و لۆچی ده‌م چاو زیاتر ده‌کات و کون له‌ پێس دا دروست ده‌کات ، هه‌روه‌ها باشر وایه‌ بۆ نه‌هێشتنی کڕێشی قژ به‌کار نه‌هێنرێت.

ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت سركه‌ی‌ سێو به‌کار بهێنن :
– ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ ده‌رمانی دیجۆکسین به‌کار دێنن که‌ بۆ هه‌ندێ جۆر نه‌خۆشی دڵ به‌کاردێت .
-ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ ده‌رمانی گروپی لازکس به‌کار دێنن.
-نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری یه‌که‌م .
-ئافره‌تی سکپڕ و خانمانی شیرده‌ر .
-ـ ئه‌و که‌سانه‌ی مایسیریان هه‌یه‌ .

وەڵامێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

SHOPPING CART

close