sudakani sex

خوێندنەوەی ئەم بابەتە واتلێدەكات هەر ئەمشەو له‌گه‌ڵ خێزانت سێكس بكەیت Leave a comment

ئەو توێژینەوانەی لەسەر پەیوەندی سێكسی ئەنجامدراوە ئاشكرای دەكات كە سودێكی زۆری هەیە و پێویستە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەو پەیوەندییە دوورنەكەونەوە.
بەڕای پسپۆڕەكان چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن كە وادەكات مرۆڤ سێكس بكات، ئەوەش دەبێتە هۆی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان، ئەمە جگە لە سودە دەرونی و تەندروستییەكان.
گرنگترین هۆكارەكانی سێكس كردن بریتین لە:
1- حەزی سێكسی لەكاتی گەیشت بە لوتكەی چێژی لەكاتی سێكس كردندا، لەش هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین دەردەدات، كە هەستی دڵخۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێت، بەپێی توێژینەوەكانیش هەفتانە جارێك سێكس كردن بەسە بۆ دڵخۆشبوون.
2- سودی بۆ دڵ: ئەو ژنانەی بەشێوەیەكی ڕێخراو و بەردەوام سێكس دەكەن، ئەگەری بەرزبونەوەی فشاری خوێنیان زۆر كەمە، بەمەش لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ پارێزراو دەبن.
3- دژی شێرپەنجەی پرۆستات: توێژینەوەیەك كە لەسەر 32 هەزار پیاو ئەنجامدراوە دەریخستووە، سێكس ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
4- سوتاندنی گەرمۆكە: كاتژمێرێك سێكس كردن 150 یەكەی گەرمۆكەی لەش دەسوتێنێت.
5- ئازار شكێن: دەستبازی بێ سێكی كردن بە بەهێزترین ئازار شكێن دادەنرێت لای ژنان، بە تایبەت بۆ ئازاری سەر و پشت و پێییەكان كە ژنان زیاتر لە كاتی سوڕی مانگانەدا توشی دەبن.
6- بەهێزكردنی بیر: بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆكسفۆرد سێكس كردن بیری مرۆڤ دوای تەمەنی 50 ساڵی بەهێز دەكات.
7- كەمكردنەوەی دڵە ڕاوكێ: لەكاتی گەیشتن بە لوتكەی چێژی سێكسی لەش هۆرمۆنی تایبەت بە باشبونی باری دەرونی دەردەدات ئەمەش دڵەڕاوكێ و خەمۆكی كەمدەكاتەوە.
8- ڕێكخستنی خەو: پەیوەندی سێكسی خەوی مرۆڤ ڕێكدەخات و یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی پرۆلاكتین و سیرۆتۆنین دەدات كە لەش خاودەكاتەوە و خەو بۆ مرۆڤ دەهێنێت.
9- دووگیانی و منداڵبوون: لای هەمووان ئاشكرایە منداڵ لەڕێی سێكسەوە دروست دەبێت، ئەمەش چەندین سودی دەرونی كۆمەڵایەتی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

SHOPPING CART

close