شیجاکی هینۆهارا ئەو پزیشکە یابانیەیە کە چەند بنچینەیەکی لە ژیاندا بۆ زۆربەی خەڵی یابان داناوە تا تەمەنێکی درێژترو تەندروست بژین، خۆی ئەم بنچینانە پەیڕەو کردووە و دوای تەمەنی 75 ساڵی کتێبێک دەنوسێت و ئامۆژگاری خەڵکی تێدا دەکات.
هینۆهارا لە تەمەنی 105 ساڵی و لە ساڵی 2017 کۆچی دوایکردووە و بەرێوبەڕی نەخۆشخانەی سانت لۆکەس بووە، ئەو زۆرکات تەنیا مۆسیقای بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی بەکاردەهێنا.
دوای مردنی هینۆهارا دەفتەرێی تێبینییەکانی دەدۆزرێتەوە کە چەند بنچینەیەکی سەرەکەی تێدایە بۆ تەمەن درێژی مرۆڤ و لەشساغی کە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێت:
1- جەستەی مرۆڤ وزەیەکی لە دڵخۆشی و پێکەنین تێدایە، هەر وەک چۆن لە منداڵیدا هێندەی سەرقاڵی یاری و گەڕانین سەرقاڵی نان خواردن و خەو نین، بۆیە هەوڵبدەن لە تەمەنی گەورەیشدا هەمان کار ئەنجام بدەن و خۆتان بەخواردنەوە هێندە سەرقاڵ مەکەن.
2- شتێک نییە بە ناوی قەڵەوی ئەوە تەنیا خۆراکی خراپ و خێرایە کە مرۆڤەکان قەڵەو دەکات، من بە درێژایی هەموو تەمەنم ڕۆنی زەیتوونم بەکارهێناوە، کە پارێزگاری لە دەمارەکانی دڵ و مێشک دەکات لە گیران.
3- هەمیشە پلانی دورخایەنتان هەبێت و هەوڵبدەن هەمیشە بیر لە 10 ساڵ یان 20 ساڵی داهاتوو بکەنەوە، تا جەستەو مێشک وا ڕابێت کە ئامانجێکت هەیەو هەمیشە دەتەوێت بمێنێت تا پێیبگەیت.
4- شتێک نییە بە ناوی خانەنشینی، گەر هەشبێت ژیان دوای ئەوە دەستپێدەکات.
5- هەمیشە ئەو زانیاریانەی لە مێشکدایە بیدە بە خەڵکانی تر، من لە ماوەی یەک ساڵ کە تەمەنم 85 ساڵ بوو 150 وانەم بە خوێندکارەکانم دەوت و کەمترین وانەیان کاتژمێرێک زیاتربوو.
6- هەرگیز ئەسانسۆر بەکار مەهێنن، هەمیشە بە پلیکانە هاتووچۆ بکەن، وەرشکردنی ڕۆژانەتان وەک ئاینەکەتان خۆش بوێت.
7- خەفەت خواردن هەمیشە بۆ شتێکە لە ڕابردوودابووە، بۆیە هەرگیز خەفەت بە شتێک مەخۆ کە ڕویداوە چونکە نە دەتوانیت بیگۆریت نە دەتوانیت چاکی بەکەیتەوە، هەرکات هەستت بەبێتاقەتی کرد گوێ لە مۆسیقا و ئاوازێک بگرە.
8- هەمیشە بیکردنەوەت لە پارە وەلابنێ، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر جستە دەبێت، هێندە بیر لە تێکەڵبوونت لەگەڵ خەڵکی دیکەداو خۆشەویستی بکەرەوە هێندە بیر لە پارە مەکەرەوە.
9- هەمیشە هەوڵبدە پێشەنگبیت لە هەر کارێکدا کە دەیکەیت بۆ ئەوەی زۆرترن کەس چاو لە دەست و کاری تۆ بکەن، هەمیشە هاوکاری چواردەورتبە، هەمیشە دەستخۆشی لەخۆت بکە لە کاتی سەرکەوتنەکانتدا، گەر هەڵەیەکت کرد لێی فێربە نەک لۆمەی خۆت بکەیت.
دواڕۆژ، سۆران نورەدین