پرۆژه‌ی تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆییه‌كان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و نرخی تاپۆكردنه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیدهگهیهنێت: نرخه‌كان زۆرن و ده‌مانه‌وێت كه‌می بكه‌ینه‌وه.
به‌گێڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر پرژه‌یاسای تاپۆكردنی زه‌وی و خانوو دروستبووه، چونكه په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت.
وتیشی: “پرۆژه‌یاساكه لهلیژنهكهی ئێمه‌یه‌و تائێستا زیاتر له‌پێنج كۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌ری كردووه، بۆئه‌وه‌ی زۆرترین پێشنیاز‌و سه‌رنج جێ بكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌پێی پرۆژه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر تاپۆكردندا بۆ مه‌ترێك زه‌وی له‌ناحیه‌كان 30 هه‌زارو له‌قه‌زاكان 40 هه‌زارو له‌ناو شاره‌كانیش 60 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌یه‌و پێمانوایه ئه‌و نرخه زۆره، بۆیه پرۆژه‌كه‌مان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردۆته‌وه كه بۆچوونیان وه‌ربگرین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕاشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆببینه‌وه، تا پێشنیازهكانمان له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا جێبكه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و خانوو و زه‌ویانه‌شی فۆرمیان نییه، هاوڕێ مه‌لا ستار ئاشكرایكرد: ئه‌وانه‌ی كه تاپۆكردن ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێت له‌ناو ماسته‌رپلان جێگه‌یان هه‌بێت و نابێت شوێنی باخچه یان كۆڵان و شه‌قامیان گرتبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك لهشارهوانییهكان به‌هه‌ماهه‌نگی تاپۆ پێكده‌هێندرێت، بۆئه‌وه‌ی فۆرمیان بۆ بكرێت و تاپۆ بكرێن.
-
سپیكردنه‌وه‌ی ددان له ٣رۆژدا5.000 د.ع
-
سپرای دواخستنی پیاوانProduct on sale5.000 د.ع
8.000 د.ع