به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌رێم له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی كاری تاكسی له‌فه‌رمانبه‌رو هێزه ئه‌منییه‌كان دێته‌ده‌نگ، وته‌بێژی ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیهش ڕه‌تیده‌كاته‌وه، هیچ ڕێنماییه‌كیان به‌ده‌ست گه‌یشتبێت، بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌شۆفێرانی تاكسی.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ڕۆژی 1ی 9ی 2019ه‌وه، شۆفێریكردنی تاكسی له‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منیه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
به‌گێڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه له تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، ئه‌سعه‌د كه‌ریم، وتهبێژو به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پلان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاری تاكسی له فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا هیچ ڕێنمایی و نوسراوێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه تا له‌ڕێگه‌ی مهفرهزهكانمانهوه جێبه‌جێی بكه‌ین.
وتیشی:”هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نییه، هیچ بڕیارێكیشمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه ئیجرائات له‌گه‌ڵ شۆفێرانی تاكسی بكه‌ین كه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تن”.
وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم جه‌ختیشیكرده‌وه،”داوای هیچ زانیاری و ئامارێكیش له‌سه‌ر شۆفێرانی تاكسی له‌ئێمه نه‌كراوه”.
-
چاره‌سه‌ری پرخه‌پرخ4.500 د.ع