taxi - kurdistan

شێوازێكی نوێ بۆ كاركردنی تەكسی پەیڕەو دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی، شێوازێكی نوێ بۆ كاركردنی تەكسی لەناو شار پەیڕەو دەكات و بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش رایدەگەیەنێت: لەهەر گەڕەكێك وێستگەیەكی تەكسی دادەنرێت و رێگە بە فەرمانبەری حكومەتیش نادرێت شۆفێری تەكسی بكات.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی، ڕایگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە كار لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی وێستگەی تەكسی لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دەكرێت، بەبڕیاری پارێزگاریش لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ دەوڵەمەندكرنی پڕۆژەكە، ئومێد دەكەین لە مانگی یەكی ئەمساڵدا بكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

ئەوەی فەرمانبەر بێت مۆڵەتی پێنادرێت

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، وەك هەنگاوی یەكەم، سەرەتا تەكسی ناوشار و دەرەوەی شار جیا دەكرێتەوە، لەزگەیەكی شین لەچواردەوری تەكسی ناوشار دەدرێت، لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی و كۆدی تایبەتی خۆی، هەنگاوی دووەمیش، لەكاتی لەزگە لێدانەكەدا هەموو تەكسییەكی گەڕۆك كارتی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی بۆ دەكرێت، ئەویش چەند مەرجێكی هەیە، لەوانە نابێت فەرمانبەری حكومی بێت بۆ ئەوەی بتوانین هەلی كاركردن بۆ ئەو كەسانە دابین بكەین كە جگە لەكاری شۆفێری، هیچ كارێكی تریان نییە.

سدیق محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ئەگەر سلێمانی پێویستی بە  5 هەزار تەكسی بوو، ژمارەی ئەوانەی یەك ئیشیان هەیە كەمتر بوو، دواجار بە میكانیزمی تایبەت، دەتوانین سود لە فەرمانبەران وەربگرین.

كردنەوەی وێستگە سودی بۆ شۆفێر و نەفەریش هەیە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، دوای ئەو هەنگاوانە، وێستگەی تەكسی لەسەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دەكرێتەوە، ئەوەش چەند سودێكی هەیە هەم بۆ شۆفێر هەم بۆ نەفەرەكان، چونكە نەفەر لەلایەنی ئەمنییەوە دڵنیا دەبێت و لەكاتی پێویستیدا تەكسییەكە دێتە بەردەرگای ماڵەكەی، لەلایەكی تریشەوە تەكسی كاتێك دەچێتە سەر شەقامەكان، كە ئیشی هەبێت، ئەوەش چەند سودێكی هەیە بۆ شۆفێر و بۆ ژینگەی سلێمانی و كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لەسەر شەقامەكان.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر پڕۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، سلێمانی دەبێتە یەكەم شارلەسەر ئاستی عیراق كە بەو شێوازە كاركدرنی تەكسی رێكدەخات.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

تێبینی: ئه‌م بڕیاره‌ت به‌لاوه‌چۆنه‌؟ بفه‌رموو له‌خواره‌وه‌ سه‌رنجی به‌رێزتان بنووسن.

delia serum na wzrost rzęs i brwi

برژانگ و برۆی Delia

13,000 ع.د 15,000 ع.د
له‌ده‌ستیمه‌ده‌! داشكاندنه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌: