eyes

وشكبوونه‌وه‌ی چاو، هۆكار، چاره‌سه‌ر

دكتۆر ره‌هێڵ فه‌رهاد

وشکبوونەوەی چاو حالەتێکی باوە بەھۆی کەمبونەوەی دروستکردنی فرمێسکەوە ڕوودەدات،دەبێتەھۆی خوران و سوربوونەوەی چاو

young pretty woman holding hair dryer straightening isolated white 231208 1638

🖊 ھۆکارەکانی
١-تەمەن :دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی دروستبوونی فرمێسک کەم دەکات.
٢-نەخۆشی شەکرە،ھەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەکان،نەخۆشیەکانی غودە
٣-کەمی ڤیتامینی A
٤- بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان وەکو گروپەکانیantihistamines decongestant,hormonal therapy,antidepressant,ھەروەھا ھەندێک لەو دەرمانانەی بۆ زیپکە بەکار دێت.
٥-نەشتەرگەری لەیزەری چاو.
٦-بەکارھێنانی زۆری عەدەسەی چاو

woman indoors using eye drops 23 2148506055

🖊 چارەسەر:
١-ئامێری وشکردنەوی قژ (مجففة)بەرامبەر چاوت بەکار مەھێنە،لە نزیک گەرمکەرەوەش دامەنیشە،لەناو ئۆتۆمبێلیش سارد کەرەوە و گەرمی ئۆتۆمبیلەکەت با بە ئاڕاستەی چاوت نەبێت
٢-بەکارھێنانی عەینەکی تایبەت کە ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی تۆز و با دەکات بۆ ناو چاو لە ئەملاو لای عەینەکەکەوە.
٣-پشودان بە چاوت دوای خوێندنەوە و بەکارھێنانی کۆمپیتەر و مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر وچانێک بە چاوت بدە وچاوت دابخە بۆ ماوەیەک و دواتر بیکەرەوە،با ئاراستەی کۆمیتەرەکە بۆ خوار ئاڕاستەی چاوت بێت نابێت بەرامبەر چاوت بێت.
٤-واز لە جگەرە بھێنە
٥-قەترەی فرمێسکی دەستکرد بەکار بھێنە.
٦-ئەگەر ڤیتامین Aت کەمبێت دەبێت ئەو خواردنانە بەکار بھێنیت کە بڕێکی باشی لەو ڤیتامینە تیایە وەکو(شیر،ھێلکە،بڕۆکلی،بیبەر،کەرەوز).

SHOPPING CART

close