8811

ئەم نیشانانە دەریدەخات جەستەت پێویستی بە ئاوە

خواردنەوەی ئاو گرنگترین هۆکارە کە یارمەتی جەستە دەدات بە شێوەیەکی تەندروست بمێنێتەوە، جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزیت، هەر تاکێک رۆژانە پێویستی بە 2 لیتر ئاو هەیە، هەندێک نیشانە دەری دەخات کە بڕی پێویست ئاوت نەخواردوەتەوە.

یەکەم: تونێتی بەردەوام
بێگومان کاتێک جەستەت بڕی پێویست لە ئاوی وەرنەگرتوە هەست بە تونێتی دەکەیت.

دوەم: سەر ئێشە
زۆر کەس کاتیک سەر ئێشەیان دەبێت راستەخۆ دەرمانی ئازارشکین دەخۆن، بەڵام زۆر کات دەکرێت بە خواردنەوەی ئەو ئەم کێشەیەت چارەسەر ببێت.

سێیەم: بیرچونەوە
سێ بەشی مێشک لە ئاو پێکهاتوە، کاتێک بڕی پێویست لە ئاو ناخۆیتەوە بە ئاسانی شتەکانت بیر ناکەوێتەوە.

چوارەم: رەنگی میز
کاتێک هەست دەکەیت رەنگی میز تۆخە، مانای ئەوەیە بری پێویستی ئاو ناخۆیتەوە.

پێنجەم: پێستی وشک
ئاو کاریگەری راستوخۆی لەسەر پێست دەبێت، ئەو کاتەی پیستت زیاتر لە جاران وشک دەبێت و پێست هەڵدەدات، پێویست دەکات ئاوی زیاتر بۆیتەوە.

شەشەم: قەبزی
زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی قەبزی، لەناویاندا کەم خواردنەوەی ئاوە.

حەوتەم: سەرسوڕان
سەرسوڕان یان گێژبون لە دەرئەنجامی گرنگینەدان بە خواردنەوەی ئاو دروست دەبێت.

هەشتەم: گرژبونی ماسولکەکان
بە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو دەتوانیت خۆت لەم کێشەیە رزگار بکەیت.

نۆیەم: ماندوێتی
وشکبونەوەی جەستە کاریگەری لەسەر مێتابۆلیزمی لەش دەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی بە باشی خەوت لێنەکەوێت، بەردەوام هەست بە ماندوێتی بکەیت.

سه‌رچاوه‌: خەندان لایف

SHOPPING CART

close