جیاوازی نێوان تایه‌ی ئۆتۆمبیل بۆ زستان و هاوین وكاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌نزین زۆر سه‌رفكردن؟

بیلال جه‌عفه‌ر

له‌ئێستادا به‌هۆی زۆری ئوتومبێل‌و جۆراوجۆری له‌ئوتومبێله‌كان ‌وبه‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كاندا وه‌زۆر به‌كارهێنانی ئوتومبێل له‌شه‌قامه‌كاندا وای كردووه‌، تایه‌ی ئوتومبێله‌كان زووزوو بگۆڕین، به‌ڵام جۆری تایه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر باشی‌وخراپی جۆر تایه‌كه‌.
سێ جیاوازی سه‌ره‌كی له‌نێوان تایه‌ی زستانه‌ و هاوینه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وانیش پێكهاته‌ی بنچینه‌یی شێوازی تایه‌كه‌و جۆری لاستیكه‌كه‌یی خه‌ته‌كانی سه‌ر تایه‌كه‌یه‌.
یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی لاستیكی تایه‌ی زستانه‌ تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رزی هه‌یه‌ كه‌ وای لێ ده‌كات له‌زستاندا نه‌رمی بنوێنێت له‌سه‌ر جاده‌ وڕه‌ق نه‌بێت، توانای باشتر گرتنی جاده‌ی هه‌یه‌، له‌ڕێگادا هه‌تاوه‌ك و نه‌رمی تایه‌كه‌ زیاتر بێت باشتر توانای گرتنی جاده‌ی هه‌یه‌.
تایه‌ی زستانه‌ له‌خوار پله‌ی گه‌رمی (+7) باشترین كاری خۆی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی تایه‌ی هاوینه‌ كه‌ له‌م پله‌ نزمانه‌دا توانای گرتنی جاده‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ وه‌ لاستیكی تایه‌ی هاوینه‌ ڕه‌قتره‌ كه‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی نه‌رم ئه‌بێته‌وه‌.

560 sprafani233
دووه‌م: تایه‌ی زستانه‌ نه‌خشی سه‌ر تایه‌كه‌ی درزی زۆر تێدایه‌ ئه‌م درزه‌ زۆرانه‌ به‌كار ئه‌هێنرێت، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاو و زیاتر گرتی جاده‌ له‌كاتی به‌فر و قوڕاودا، به‌ڵام له‌تایه‌ی هاویندا ئه‌م درزو نه‌خشانه‌ كه‌مترن.
سێ یه‌م: تایه‌ی هاوینه‌ بۆ زۆربه‌ی كه‌ش و هه‌واكان ده‌گونجێت، به‌ڵام بۆ پله‌ گه‌رمی یه‌كانی خوار (+7) توانای گرتنی جاده‌ی كه‌م ده‌كات و لاستیكه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕه‌ق بوون ده‌چێت، له‌پله‌ گه‌رمییه‌، نزمه‌كاندا هێزی لێخشانی تایه‌ی هاوینه‌ له‌گه‌ڵ جاده‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ به‌نزین كه‌متر سه‌رف ده‌بێت.
چواره‌م: تایه‌ی هاوینه‌ له‌سه‌روی (+15) پله‌وه‌ باشترین كاری خۆی ده‌كات و توانای گرتنی جاده‌ی باشتر ده‌بێت.
پێنجه‌م: هه‌تا نه‌رمی لاستیكی تایه‌ زیاتر بێت ئه‌وه‌ توانای گرتنی جاده‌ی باشتره‌ وه‌ پله‌ی گه‌رمیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌رم بوون یان ڕه‌ق بوونی لاستیكی تایه‌كه‌ هه‌یه‌.
شه‌شه‌م: له‌زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا تایه‌ هه‌یه‌ بۆ زستان و هاوین به‌كار دێت، به‌ڵام هه‌ندێك شوێن هه‌یه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌زستان زۆر داده‌به‌زێ تایه‌ی هاوینه‌و زستانه‌ جیا ده‌كه‌نه‌وه‌.
حه‌وته‌م: تایه‌ی زستانه‌ هێمای( M+S ) له‌گه‌ڵ هێمای به‌فری له‌سه‌ر نوسراوه‌.

SHOPPING CART

close