toyota cars fly

تۆیۆتا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ئۆتۆمبێله‌ فڕیوه‌كه‌ی نمایش ده‌كات

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ ئۆتۆمبێله‌ فڕیوه‌كه‌ی نمایش ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی سه‌رسامكه‌ر بوو بۆ دنیا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای تۆیۆتاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین و سه‌رسووڕهێنه‌رترین به‌رهه‌می تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، تۆیۆتا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاری دابوو بۆ ساڵی 2019 ئۆتۆمبێلێكی فڕیو نمایش بكات، توانی خاوه‌نی بڕیاره‌كه‌ی خۆی بێت و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ ویلایه‌تی لاس ڤێگاس ئۆتۆمبێله‌ فڕیوه‌كه‌ نمایش ده‌كات.

تۆیۆتا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌، كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌ و بیرۆكه‌كه‌یشی له‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ دوو گه‌نج پێشتر ئامێرێكی فڕیویان دروست كردبوو له‌سه‌ر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك، كه‌ ئه‌مه‌یش وای كرد ئێمه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ گه‌وره‌تر بكه‌ین و بیكه‌ین به‌ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی فڕیو له‌ دنیادا. 

كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌ و بیرۆكه‌كه‌یشی له‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ دوو گه‌نج پێشتر ئامێرێكی فڕیویان دروست كردبوو له‌سه‌ر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك

تۆیۆتا یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ شاری “تۆیۆتا” له‌ ناوچه‌ی “ئیچی” له‌ ژاپۆن، كۆمپانیاكه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ : وشه‌

:: یه‌ك پرسیار ئه‌گه‌ر بتوانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ بكڕی یه‌كسه‌ر ده‌چیت بۆ كوێ؟

شامپۆی ڕۆزماری Rose Mari

19,000 ع.د 21,000 ع.د

خۆشحاڵین نوێكارییه‌كانی مامه‌ڵه‌ت پێ بگات.