سايتێکی سویسری فرۆشتنی به‌رهه‌م و كه‌ره‌سه‌ی ماكیاژ به‌هۆی داواكاری و ویستی زۆر له سه‌ر ئه‌ساسێك به ناوی ئه‌ساسی ترامپ (ئه‌و ئه‌ساسه‌ی ترامپ بۆ پرته‌قاڵی کردنی پێستی به‌كاریدەهێنێت) له‌كارده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی نهێنی پێسته پرتهقاڵییهكهی ترامپ ئاشكراده‌كات و نوسیویهتى “ئه‌و سایته سویسریه به‌هۆی ریكلام بۆ ئه‌و ئه‌ساسه‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاریده‌هێنێت و به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى و داواكردنى له‌كاركه‌وتووه”.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ترامپ ئه‌ساسی “BHC 60” به‌كارده‌هێنێت و به‌و ئه‌ساسه پێستی پرته‌قاڵی ده‌كات، هه‌مووكات چه‌ندین دانه له‌و ئه‌ساسه له ژووره‌كه‌ی داده‌نرێت.
ئه‌و به‌رهه‌مه جگه له‌وه‌ی پێست په‌رته‌قاڵی و بۆرنزی ده‌كات، سروشتی بوون، دره‌وشاوه‌یى و سافییهكی بێ وێنه‌ی پێده‌به‌خشێت و نرخه‌كه‌یشی 7 دۆلاره.
سه‌رچاوه: دوارۆژ